بافڵ تاڵەبانی: دیموکراسی و تەبایی و پێکەوەژیان بناغەی سیاسەتی مام جەلال بوو

بافڵ تاڵەبانی لە ساڵڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆك مام جەلال وەك یەكەمین سەرۆككۆماری كورد لە مێژووی عێراق ڕایگەیاندووە، “ئێمە بە شانازییەوە یادی ئەو رۆژە پڕ شکۆیە دەکەینەوە”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 6ی نیسان ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ 16 ساڵ بەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک مام جەلال وەک یەکەمین سەرۆککۆماری کورد لە مێژووی عێراق تێدەپەڕێت”.

هاوسەرۆكی یەكێتی ئەوەی خستوەتەڕوو، “ئێمە بە شانازییەوە یادی ئەو ڕۆژە پڕ شکۆیە دەکەینەوە، 6ی نیسان بۆ ئێمە ڕۆژی وەفاداری و بەردەوامیمانە بۆ درێژەدان بە سیاسەتی حەکیمانەی مام جەلال، ڕۆژی بەرپرسیارێتیمانە بەرامبەر نەتەوەکەمان و هەموو ئەو بەها و بڕوایانەی مام بەرگری لێکردوون”.

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكردووە، “دیموکراسی، تەبایی و پێکەوەژیان بناغەی سیاسەتی مام جەلال بووە و ئێمەش هەڵگری ئەو مەشخەڵە دەبین، دیالۆگ و لێکتێگەیشتن ستراتیژی کارکردنمان دەبێت و لەسەر ڕێبازەکەی بەردەوام دەبین”.

“عێراق بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت، نەبوونی متمانە لەنێوان هێز و لایەنەکان، ئەنجامنەدانی دیالۆگێکی نیشتمانی لەپێناو چارەسەکردنی کێشەکان پێمان دەڵێت هەوڵەکانی سەرۆک مام جەلال لە ڕابردوودا چەند گرنگ بوون”، وەك بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاندووە.

ئەوەشی وتووە، “مام جەلال چەترێک بوو بۆ هەموو عێراقییەکان و بە سیاسەتی حەکیمانەی خۆی هەمووانی بۆ مێزی گفتوگۆ بانگهێشت دەکرد، هەموولایەکیش ئەم ڕاستییە دەزانن و شایەتی بۆ هەوڵی بێوچانی ئەو دەدەن لەپێناو سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق”.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوتی خاو بەرز بووەوە

بابەتی دواتر

ئیندۆنیزیا.. بەهۆی لافاو و ڕۆچوونی زەوییەوە 157 كەس گیانیان لەدەستداوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارتی پۆستێكی نوێ وەردەگرێت

وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە دوا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ڕەزامەندی درا ئەندامێك بۆ ئەنجومەنی نەوت و…
Total
0
Share