لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

لەبارەی هاتوچۆی نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكەی عێراق، لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا چەند بڕیارێكی نوێی دەكرد.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمشەو 5ی نیسان، لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێكی نوێی لەبارەی هاتوچۆی نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق دەركرد.

لە بڕیارەكەدا باس لەوە كراوە، هاتوچۆی نێوان هەرێم و پارێزگاكانی عێراق تەنها چەند كەسێك دەگرێتەوە، لەوانە، “ئاژانس و ڕێكخراوەكانی UN و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و هاوپەیمانان و دیپلۆماتكاران و شاندە فەرمییەكان”.

هەروەها “ئەو هاوڵاتییانەی نیشتەجێی هەرێمی كوردستانن، كەسانی نەخۆش كە پێویستیان بە چارەسەری نەخۆشی هەیە لە نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان و بازرگانان و وەبەرهێنەران”، ڕێگەپێدراون هاتوچۆ بكەن.

بەڵام پێویستە ئەو كەسانە تێستی كۆرۆنا ئەنجامبدەن.

لە خاڵێكی دیكەی بڕیارە نوێیەكاندا هاتووە، “كارى بازرگانى لەنێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق بەردەوام دەبێت بە لەبەرچاوگرتنى تەواوى ڕێكارەكانى خۆپارێزى”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لەسەرجەم ئەو بانکانەی مووچەیان تێدا دابەشدەکرێت تیمەکانمان ئامادەییان دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەرجەم بانکەکان کەمووچەی تێدا دابەش دەکرێت تیمەکانی فریاکەوتنی خێرای تەندروستی سلێمانی  ئامادەییان دەبێت.…
زیاتر ببینە

سەبەتەیەكی دیكەی خۆراك بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر رایدەگەیەنێت،بریكارەكانی خۆراك ئاگاداردەكەینەوە سبەی پێنجشەمممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر…
Total
0
Share