وەزارەتی دارایی: ئاگاداری دراوی ساختە بن

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، ماوەیەكە دراوی ساختە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا زیادیكردووە و وەزارەتی دارایی و ئابوریش داوا لە هاوڵاتییان دەكات زیاتر چاوكراوە بن لە كاتی مامەڵەكردن بە جۆرەكانی دراو تا تووشی زیان نەبن.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەو چوارچێوەیەشدا بەڕێوەبەرایەتیی بانكی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی خولی هۆشیاری بۆ خەزنەداری بانكەكان كردووەتەوە تا زیاتر چاوكراوە بن لەكاتی مامەڵەكردن بە دراوەكان.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بڕیاریشە خولی هۆشیاری بۆ فەرمانگەكان و نووسینگە و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو بكرێتەوە تا هەمووان زیاتر بەئاگابن لە بڵاوبوونەوەی دراوی ساختە و مەترسییەكانی.

لەماوەی رابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر بڕێكی زۆر دراوی عێراقی ساختە لە جۆری 25 هەزاری و 50 هەزاری و دۆلاری ئەمریكی ساختە لەجۆری 50 دۆلاری و 100 دۆلاریدا گیراوە و ڕێكاری یاسایی پێویست لەو بارەیەوە ئەنجامدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خورشید هەرکی: ئەوەی تـ.ـەقەی لێکردم بەڵێنی پێدراوە لە دەزگای پـ.ـاراستن دابمەزرێندرێت

خورشید هەرکی لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا نوێترین زانیارییەکانی لەبارەی هەوڵی تیرۆرکردنی ئاشکراکرد. خـ.ـورشید هـ.ـەرکی، لە تۆمارێکی دەنگیدا ئاشکرایکرد، “ئەمڕۆ…
Total
0
Share