پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە پێشتر لەو ماڵەدا کاریکردووە کە دزییەکەی لێکردوون و 22 هەزار دۆلاری بردووە.
لەسەر ئەو ڕوداوە پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، ” رۆژی 23ی ئازار، هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە دز چۆتە سەرماڵەكەی و پارەی لێبراوە ، پۆلیسی سلێمانی دوای كەشف و هێڵكاری شوێنی روداوەكە توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە و زانرا كە كەسێك پێشتر لەو ماڵە كاری كردووە و هەمان كەس ئەو پارەیەی دزیووە ، بۆیە گەران بەدوای تۆمەتباردا دەستیپێكرد و توانرا بدۆزرێتەوە دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا كە دزیویەتی “.
پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، ” لەئێستادا تۆمەتبار (أ ، گ ) بەبڕیاری داوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، تۆمەتبار پێشتر لەو ماڵە كاریكردووە لەڕۆژی 20-3-2021 كە زانیویەتی ماڵی سكاڵاكار لەماڵ نین ئەم هەلەی قۆستۆتەوەو دزی لێكردون.