لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا

ئێواره‌ی ئەمڕۆ له ‌ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتوچۆدا له ‌سنووری قه‌زای كۆیه‌، دوو كه‌س گیانیان لەدەستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی قه‌زای كۆیه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە‌، لە ڕێگەی سماقوڵی نزیک گوندی ھیزۆپی بچووک، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان پاتڕۆڵ، دوو كه‌س گیانیان لەدەستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون‌ کە برینی یەکێکان سەختە.

به‌پێی زانیاریه‌كانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەو دوو كەسەی گیانیان لەدەستداوە خەڵكی قەزای كەلارن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کشتوکاڵی سلێمانی: هەناردەکردنی مریشک و هێلکە بۆ عێراق نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، رایگەیاند، هەناردەکردنی مریشک و هێلکەی هەرێمی کوردستان بۆ عێراق نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ. شاڵاو جەمال،…
Total
0
Share