نێچیرڤان بارزانی: چاوەڕوانی حکومەتی فیدڕاڵیین ئەرکەکانی خۆی جێبەجێبکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی کۆنفڕانسی گۆڕانی کەشوهەوا قسەی کرد، لە بەشێکی قسەکانیدا جەختی لە هەوڵەکان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق کردەوە و وتی، “چاوەڕوانی حکومەتی فیدڕاڵیین بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان.”

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی چەندین هەفتەی رابردوودا هەنگاوی کردەیی و باش نراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشەکان و هەنگاوەکان کاریگەری و رەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد.

سەرۆکی هەرێم وتیشی، “داوا دەکەین حکومەتی عێراق بەدەم کێشەکانەوە بێت و کێشەکان چارەسەر بکات، چونکە ئەوەی ئێستا هەیە، ئەوەیە کە دەبێت حکومەتی فیدڕاڵی ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر بە حکومەتی هەرێم جێبەجێ بکات”.

جەختیشی لەوەکردەوە، بە کارکردنی پێکەوەیی، دۆخی خەڵکی هەموو عێراق باشتردەبێت و دەتوانرێت داهاتوو بۆ هەموومان باشتر ببێت.

دوای کۆنفڕانسەکە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لێدوانی بۆ یەکێک لە میدیاکان داوە و رایگەیاندووە، بەمزووانە وادەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەخۆشحاڵییەوە پێشوازیی لە وەبەرهێنەران دەكەین و كارئاسانییان بۆ دەكەین تاوەكو سەرمایەكانیان لە هەرێمی كوردستان بخەنەگەڕ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە رادۆ ئۆكتاڤیان دۆبرێ، باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق…
زیاتر ببینە

قائیمقامییەتی سلێمانی: لە مانگی ڕابردوودا دەستمانگرتووە بەسەر 49 تۆن کاڵای ماوە بەسەرچوودا

قائیمقامییەتی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی شوبات، ئاماری مانگی کانونی دووەمی کار و سەردانەکانی لیژنەکانی قائیمقامیەتی بڵاوکردەوە و بەپێی…
Total
0
Share