پیر لوقمان لە ئێستا-وە قسەلەسەر لێدوانەکەی لەبارەی “سەڵاحەدینی ئەیوبی”ەوە دەکات

سەرۆکی ناوەندی زەردەشتیانی کوردستان لەبارەی لێدوانەکەیەوە لەسەر سەڵاحەدینی ئەیوبی، کە سەرکردەیەکی ئیسلامییە لە مێژوودا بۆ ئێستا قسەدەکات و دەڵێت، “ئەوەی وتوومە پشتبەستوو بووە بە ئەو مێژووەی کە سەڵاحەدینی ئەیوبی تۆماریکردووە، چونکە یەکەم دابەشکردنی کوردەکان لە مێژوودا لەسەر دەستی سەڵاحەدینی ئەیوبی بووە”.

پیر لوقمان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “من ئەگەر دژایەتی خۆم بۆ ئەو سەرکردە ئیسلامییە دەربڕیووە پەیوەستە بەو مێژووەی کە دژی گەلانی ناوچەکە و کەمایەتییە ئاینییەکانی وەک زەردەشتییەکان ئەنجامیداوە”.

بە بڕوای سەرۆکی ناوەندی زەردەشتیانی کوردستان، سەڵاحەدینی ئەیوبی ڕاستە کوردە، بەڵام “کارەکانی نە بووەتە سمبولێکی کوردانە نە بووەتە سمبولێکی ئاینیش، چونکە ناوی سەڵاحەدینی ئەیوبی تەنها وەک جەنگاوەرێکی ئیسلامی ناوی دەبرێت، لە کاتێکدا عەرەب دانی بەوەدا نەناوە کە سەڵاحەدینی ئەیوبی کوردبێت.

پیر لوقمان وتی، “سەڵاحەدینی ئەیوبی ڕاستە لە ناوچەیەکی نزیک هەولێر لە دایکبووە، بەڵام بۆ کاری شوانکاری چوونەتە نزیک موسڵ و لەوێ لەگەڵ مامێکیدا کە سەربازی خەلیفەی ئەوکاتی موسڵمانان بووە تێکەڵی کاری سەربازی بووە و دوای مردنی مامی سەڵاحەدین شوێنی گرتووەتەوە، لەگەڵ دەسەڵاتگرتنە دەست کوردەکانی کۆکردوەتەوە بۆ شەڕی ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێرشیکردووەتە سەر فەلەستین و میسر”.

پیر لوقمان ئاماژە بەوەدەکات، “کە سەڵاحەدینی ئەیوبی زەردەشتییەکانی لەناو بردووە و کچ و منداڵەکانی بردوون، لەگەڵ ئەوەش بۆ یەکەمجار ئاگرکردنەوە و نەورۆزی قەدەغەکردووە”.

سەرۆکی ناوەندی زەردەشتیانی کوردستان لە قسەکانیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا وتی، “من پێم وایە سەڵاحەدینی ئەیوبی نە سمبولی ئاینییە نە سمبولێکی کوردییە، بۆیە هەرکەس و لایەنێکیش ئەو تۆمەتە ئاڕاستەی من دەکات دەتوانم وەڵامی خۆمم هەبێت”.

لەسەر قسەکانی پیر لوقمان لەبارەی سەڵاحەدینی ئەیوبییەوە، پێشتر وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایگەیاندبوو کە داوای یاسایی لە دژی تۆمار دەکەن بە تۆمەتی “سوکایەتیکردن بە سمبولەکانی ئیسلام” .

No photo description available.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەنگدانی دەرەوەی وڵاتی هەڵوەشاندەوە

بابەتی دواتر

دژەتیرۆری عێراق: بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دوو داواکراو لە هەڵەبجە دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share