پۆلیسی سلێمانی: ئەو دوو چەکدارەی تەقەیان لە بنکەی پۆلیسی چوارچرا کرد دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو دوو چەکدارەی هەڵیانکوتایە سەر بنکەی پۆلیسی چوارچرا، دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی، دوو چەکدار هەڵدەکوتنە سەر بنکەی پۆلیسی چوارچرا؛ دوای رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەگەڵ پاسەوانەکانی ئەو بنکەیە، توانرا هەردوو چەکدارەکە دەستگیربکرێن لەلایەن هێزەکانی پۆلیس و کارمەندێکی پۆلیس لە رووداوەکەدا برینداربوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر ئەم رووداوە، دەستبەجێ هێزەکانی ئاسایش بەمەبەستی هاوکاریکردنی هێزەکانی پۆلیس، دەگەنە شوێنی رووداوەکە و دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لەگەڵ تۆمەتباران، دانیان بەوەدا ناوە کە هەڵگری بیری توندڕەوین.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە وێنە.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، بەهۆی پێكدادانی ماتۆڕسكیلێك و ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگای كەلار- خانەقین ماتۆرسوارەكە گیانیلەدەستدا. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share