کۆلێژی بەرگریی نیشتمانیی عێراق پشکی کورد زیاتر دەکات

ڕاگری کۆلێژی بەرگریی نیشتمانیی عێراق بەڵێن بە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم دەدات کە پشکی کورد لەو کۆلێژە سەربازییە زیادتر بکات.

ئەمڕۆ 4 ی نیسان کۆبوونەوەیەک لە نێوان شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم و لیوا ڕوکن ئەحمەد عیمران عەبد، ڕاگری کۆلێژی بەرگریی نیشتمانیی عێراق بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لەسەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە  لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراقی و ناوەندە ئەکادیمی و زانستیەکانی سەر بەو وەزارەتە.

شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم لەسەر کۆبوونەوەکە دەڵێت، ” لەمیانی پێشوازی و کۆبونەوەمان لەگەڵ راگری کۆلێژی بەرگری نیشتمانیی عێراقی و شاندێکی باڵای یاوەری، کە پێکهاتبوون لە ئەفسەرانی باڵاو مامۆستایان و فێرخوازانی ئەو کولێژە، جەختمانکردەوە لەسەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق”.

بابەتی پێشتر

دهۆك.. لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا شۆفێری ماتۆڕسكیلێك گیانی لەدەستدا

بابەتی دواتر

لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە هەزار كەس لە هەرێم تووشی كۆرۆنا بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی “دزینی چادری ئۆتۆمبێل”ــەوە ڕوونكردنەوەی دا

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی لەبارەی “دزینی چادری ئۆتۆمبێل”ــەوە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە. لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، “دوێنێ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان…
Total
0
Share