هاتوچۆی هەولێر لەبارەی “دزینی چادری ئۆتۆمبێل”ــەوە ڕوونكردنەوەی دا

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی لەبارەی “دزینی چادری ئۆتۆمبێل”ــەوە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، “دوێنێ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە ، کە تیایدا ئۆتۆمبێلێکی هاتوچۆی هەولێر دەردەکەوێت و کارمەندێک دێتە خوارەوە لەسەر ئوتومبێلێک چادرێک دەبات، کارەکە والێکدرایەوە کە ئەوە دزی کردنە”.

بۆیە هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، “ئێمە بە بەڵگەی ڤیدیۆیی هەمانشوێن و هەمان کامیرەی چاودێریی ڕاستی ڕووداوەکەتان بۆ ڕووندەکەینەوە، کە هی ڕۆژی پێشترە و ڤیدیۆکە تیایدا دەردەکەوێت کەهەمان کارمەند لەسەر سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی کەلەو شوێنە وەستاون و پارککراون پەردە لادەبات، چونکە شەقامی گشتی گەراج نییە، وەستان تیایدا کاتیە، لەدوای ئەوەش هەموو ئۆتۆمبێلەکان کەهی خاوەن دووکانەکانن پابەنددەبن بەدانەنانی چادر لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان، تەنها ئەو ئۆتۆمبێلە نەبێت، بۆیە کارمەندەکە چادرەکە دەستبەسەر دادەگرێت و دەیباتە کەرتی هاتوچۆ”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناوەندی هاوکاریی حزبەکانی ڕۆژهەڵات کەی گفتوگۆ لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات؟

دوو ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی ناوەندی هاوکاریی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەگەڵ دروستبوونی ناوەندەکە هەوڵێک هەبوو بۆ دانیشتن و…
Total
0
Share