زێدان: 15 فاینەڵمان لەبەردەمدا ماوە و تاوەکو کۆتایی دەجەنگین

زینەدین زێدانی فەرەنسی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگ دەداتەوە، لە وەڵامەکانیدا جەخت دەکاتەوە، تاوەکو ئێستا بۆ میرکاتۆی هاوین دانوستاندنی لەگەڵ هیچ  یاریزانان و لێپرسراوێکی کاروباری یاریزانان نەکردووە.

 

بردنەوە بەرانبەر ئیبار تا چ ڕادەیەک گرنگبوو، کاریگەری دەبێت لەسەر یاریەکانی لیڤەرپوڵ و کلاسیکۆ؟

هەموو ئەو یارییانەی لەبەردەمماندا ماون گرنگن، واتا 15 یاریی کۆتاییمان ماوە، دەمانەوێت تاوەکو کۆتایی بجەنگین، سەرنجمان لەسەر داهاتووە و بە گرنگییەوە لێیان دەڕوانین.

بەڕای ئێوە کێ بەرپرسە لە پێکانی ڕامۆس، کێ تۆمەتبار دەکەن؟

هیچ کەسێک، ئەوە تۆپی پێیە و ئەم کێشانە بەردەوام ڕوودەدەن، ئەم بەشەی تۆپی پێ بێزارکەرە و لەگەڵ ئەوەشدا ناچارین قبوڵی بکەین، هیوادارین بە خێرایی چارەسەربێت و بگەڕێتەوە، ئەو هەمیشە دەیەوێت لەگەڵماندا بێت و هەمووان دەزانن کێیە، پێویست بە ڕوونکردنەوە ناکات.

بەر لە ڕوبەڕوبوونەوەکانی فیفا ڕامۆس پێکراو بووە، پەیوەندیکردنی بە هەڵبژاردەی ئیسپانیا چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

ڕاستە دوای پێکانەکەی لەگەڵماندا یاری نەکرد، بەڵام پێش ئەوەی پەیوەندی بە پێکهاتەی ئیسپانیاوە بکات هەستی بە باشبوون دەکرد، پێموایە بابەتەکە ئاساییە، پێکانێکی سوکە و هیوادارم بە خێرایی بگەڕێتەوە، ڕاهێنەر یاریزانانی بانگهێشتکردووە و ڕامۆس بە دەنگییەوە چووە، لەوە زیاتر هیچی دیکە نابینم.

چی هەیە لە بارەی داهاتوویەوە، چەند دووردەکەوێتەوە؟

پێش هەموو شتێک ئێمە دەمانەوێت ڕامۆس لە یانەکەمان بەردەوامبێت، ئەوە هەستی منە وەک ڕاهێنەرێک، لەگەڵ پزیشکانی ئیسپانیا و ڕیاڵ بەردەوام لە پەیوەندیداین تاوەکو بزانین چی ڕوودەدات، بەداخەوە کە لەم وەرزەدا نەمانتوانیوە خۆمان لە پێکانەکان بپارێزین و دووچاری چەندین حاڵەتی هاوشێوە بووین.

پێکانەکە کاریگەری لەسەر یارییە گرنگەکانی داهاتوویان دەبێت (مەبەستی لە لیڤەرپوڵ و بەرشلۆنەیە)؟

هیوادەخوازین ڕامۆس بۆ ئەو یارییانە ئامادەبێت، بەڵام ئێمە خاوەنی یاریزانی دیکەین و دەتوانن یاریبکەن، دەبێت ئەوپەڕی ئامادەباشی نیشانبدەین.

دۆخی هازاد چۆنە؟ دەتوانێت بۆ یارییە گرنگەکان بەشداری بکات؟

ڕۆژ بە ڕۆژ باشتر دەبێت و لە ئێستادا زۆر باشترە، گەڕانەوەی چەند ڕۆژێکی دیکە دەخایەنێت، خۆشحاڵدەبین بە ئامادەبوونی و تاوەکو ئەو کاتەش بڕیاردەدەین چی بکەین.

 

هەر کەسێک بەو شێوەیە کاردەکات کە بۆخۆی گونجاوە، ئەرکی من وەک ڕاهێنەر تەنها ئەوەیە پێکهاتەکانم ئامادەبکەم بۆ ڕوبەڕوبوونەوەکان، نەک گواستنەوەی یاریزانان

 

یاریزانێک دەگەڕێتەوە و یەکێکی دیکەتان تووشی پێکان دەبێت، هەندێجار یەک یاریزان دەگەڕێتەوە و جارێکی دیکە دەپێکرێتەوە، نهێنی ئەو هەموو پێکانە چییە لە پێکهاتەکەت؟

ناتوانین کۆنتڕۆڵی پێکانەکان بکەین، هەمیشە دەڵێم کە من هیوامە یاریزانەکانم تەندروستیان باشبێت، بەڵام تۆپی پێی سەردەمی نوێ زیاتر یاریزانان ماندوودەکات، بۆیە ناچارین سەرنج بخەینە سەر داهاتوو و تاوەکو بەباشی مامەڵە لەگەڵ کێشەکەدا بکەین.

کرۆس چاکبووەتەوە؟

ئەویش لە بارودۆخێکی باشتردایە، بەهۆی پێکانەوە چالاکیە نێودەوڵەتیەکانی لەدەستدا، لە ئێستادا ڕاهێنان دەکات و چەندین یاریمان لەبەردەمدا ماوە، نامانەوێت ڕیسکی پێوە بکەین.

هەوڵتانداوە لەگەڵ لێپرسراوی کاروباری یاریزانان کۆببنەوە و داهاتوویان یەکلاییبکەنەوە؟

هەر کەسێک بەو شێوەیە کاردەکات کە بۆخۆی گونجاوە، ئەرکی من وەک ڕاهێنەر تەنها ئەوەیە پێکهاتەکانم ئامادەبکەم بۆ ڕوبەڕوبوونەوەکان، نەک گواستنەوەی یاریزانان.

ڕات چییە لەبارەی ئەو ڕەخنانەی ئاڕاستەی مباپێ دەکرێت؟

یاریزانە بەهێزەکان هەمیشە دووچاری ڕەخنە دەبنەوە، تەنانەت ئەگەر یاریزانەکە کاردانەوەشی باشبێت هەر ڕوبەڕوی ڕەخنە دەبێتەوە، ئێمە شارەزای ئەم بابەتەین، چونکە زۆرینەمان ڕەخنەمان ئاڕاستەدەکرێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ شاندێكی باڵای ئەمریكا كۆبووەوە

بابەتی دواتر

کێ دەردەچێت؟ کات و وادەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ڕیاڵ و مەرجەکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆڵه‌ندا و پۆرتوگال براوه‌ی گه‌ڕی پێنجه‌می پاڵاوتنه‌کانی ئه‌وروپا بوون

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕی پێنجه‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا، هه‌ڵبژارده‌ی ئۆکرانیا…
زیاتر ببینە

فاتی بەرامبەر لیڤانتی دەگەڕێتەوە

ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشلۆنە، ئانسو فاتی کۆتا ساتەکانی قۆناغی چارەسەربوون لە پێکان تێدەپەڕێنێت و بەرامبەر لیڤانتی دەگەڕێتەوە. ئەستێرە…
Total
0
Share