کێ دەردەچێت؟ کات و وادەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ڕیاڵ و مەرجەکان

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی یانە دەستپێکردووە و لەم مانگەدا سەرۆکی نوێ دیاریدەکرێت.

لە کۆتا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای یانەی شاهانە، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە ڕەزامەندی نیشاندا و لیژنە تایبەتەکانی ڕاسپارد ئامادەکاری بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یانە بکەن، لە سێشەممەی ڕابردوو تاوەکو ئەم ساتە ئامادەکارییەکان دەستیان پێکردووە و هەر لەم مانگەشدا هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت.

بەپێی زانیارییەکان، ڕێکەوتی 29ی نیسانی 2021 لە نوسینگەکانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ و لە چەند پێگەیەکی جیاواز بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ئۆنلاین هەڵبژاردنەکان دەستپێدەکات.

تەواوی ئەندامانی یانەکە بەشداری لە پڕۆسەکەدا دەکەن، بۆ هەر کاندیدێکیش چەند مەرجێک دەستنیشانکراوە، مەرجەکانیش لە پەڕاوی مێژوویی مێرەنگیدا هاوشێوەی دەستوور نوسراوە و چەندین ساڵە کاری پێدەکرێت.

تاوەکو ئێستا فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ئێستا یەکەمین پاڵێووراوە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە بۆ جاری شەشەم لە مێژوویدا، هیچ یەکێک لە کەسایەتیەکانی دیکە بە فەرمی خۆیان کاندید نەکردووە.

پێرێز لە ساڵی 2017 بەبێ ڕکابەر و بەکۆی دەنگی ئەنجومونی باڵای یانە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی دەستنیشانکرایەوە.

مەرجەکان

مەرجەکانی یانەی شاهانە بۆ هەر یەکێک لە کاندیدەکان ئاشکرایە و چەندین ساڵە کاری پێدەکرێت، یەکەم مەرج دەبێت ماوەی ئەندامبوونی لە لۆس بلانکۆس 20 ساڵی تێپەڕاندبێت، یەکێکی دیکە لە مەرجەکان ئەوەیە کە دەبێت هەڵگری ڕەگەزنامەی ئیسپانی بێت.

مەرجی سێیەمیش داراییە، دەبێت هەر یەکێک لە کاندیدەکان پاڵپشتی دارایی بە ڕێژەی لەسەدا 15ی داهاتی یانە بەدەستبهێنێت، ئەو پاڵپشتییەش لەلایەن کۆمپانیای خۆیەوە بێت (ئەگەر سەرمایەداربێت) یاخود لە ڕێگەی کەسان و کۆمپانیای دیکە جیاوازیت دروستناکات.

بابەتی پێشتر

زێدان: 15 فاینەڵمان لەبەردەمدا ماوە و تاوەکو کۆتایی دەجەنگین

بابەتی دواتر

گەرمیان.. زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەش دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share