ڕوداوێكی هاتوچۆ لە سنووری قەزای مێرگەسۆر گیان لەدەستدانی پێشمەرگەیەكی لێكەوتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی نیسان لەڕێگای بنای چیای قەلەندەر لە سنووری قەزای مێرگەسۆر ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و بەهۆیەوە هاوڵاتییەك بەناوی (سولەیمان مستەفا) تەمەن 48 ساڵ گیانی لەدەستدا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە ناوچەكە پێیڕاگەیاندین، قوربانییەكە پێشمەرگەیە و خێزاندارە، لەگەڵ چەند كەسێكی دیكە بەمەبەستی ھێنانی گژوگیای بەھارە ویستویانە سەردانی گوندی تالستا لە نزیک چیای قەلەندەر بكەن.
ئەوەشی وت، پێشمەرگەكە دانیشتووی گوندی پیرەکەیە لە دەڤەری برادۆست، سەرنشینەكانی دیكەش سەلامەتن.