ئاگادارییەك بۆ خاوەنی ئەم ئۆتۆمبێلانە.. دەستیان بەسەردا دەگیرێت

بەرێوەبەری هاتوچۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆی بیانین بە شێوەی كاتی هێندراونەتە هەرێمی كوردستان بۆ ماوەیەك مۆڵەتیان پێدراوە و پێویستە بگەڕێندرێنەوە بۆ ئەو وڵاتانەی لێوەی هێندراون، جەختیشدەكاتەوە، “دوای تەواوبوونی ئەو وادەیەی بۆیان دیاریكراوە بكەونە مەفرەزەكانی هاتوچۆوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت”.

لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە تابلۆی بیانین بە شێوەی كاتی دەهێندرێنە هەرێمی كوردستان كە زۆربەیان بۆ ماوەی مانگێك یاخود شەش مانگ مۆڵەتیان پێدراوە و دوای تەواوبوونی ئەو وادەیە دەبێت ببرێنەوە بۆ ئەو وڵاتانەی لێوەی هێندراون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “هێنانی مۆدێلی ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆ هەرێمی كوردستان گونجاو نییە بۆیە دەبێت دوای تەواوبوونی وادەكەی ببرێنەوە ئەو وڵاتەی لێوەی هێندراون و ئەگەر خاوەنەكەی پابەندی رێنماییەكان نەبێت كاتێك كە دەكەونە مەفرەزەكانی هاتوچۆوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵان: توشبوون بە كۆرۆنا لە منداڵاندا زیادیكردووە

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێو منداڵاندا لەسەر ئاستی جیهان زیادیكردووە و دەشڵێت، ئێستا…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا سەرجەم خزمەتگوزارییەکان بۆ سەرچنار دابینبکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان روونکردنەوەیەکی بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە، رایگەیاندووە، سەرجەم پێداویستییە خزمەتگوزارییەکان کە پێویست…
Total
0
Share