حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم ڕێككه‌وتنێكیان له‌باره‌ی شه‌نگال-ه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌

وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئاشكرایكرد، كازمی توانیویه‌تی ڕێككه‌وتنێك له‌باره‌ی شه‌نگاله‌وه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌رێم بكات، ڕێككه‌وتنه‌كه‌شی به‌ مێژوویی ناوبردووه‌ كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌منی و ئیداریی ناوچه‌كه‌یه‌.

ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌ تویته‌ری خۆی ڕایگه‌یاندووه‌، “مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ ڕێككه‌وتنێكی مێژوویی ئه‌نجامدا، كه‌ ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌ شه‌نگال به‌پێی ده‌ستوور باڵا ده‌كات، له‌ ئاستی كارگێڕی و ئه‌منییه‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی گروپه‌ چه‌كدارییه‌كان ناهێڵێت، شاره‌كه‌ ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه‌ و هاوڵاتییانی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان”.

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، “ئەوەی ئەوانی دیکە شکستیان تێدا هێنا، ئەم حکومەتە به‌ چاندنی متمانەی هاوبەش و پێشکەشکردنی نیازپاکی بە پشتبەستن بە سیاسەتێکی پۆڵایین سەرکەوتوو بوو له‌ ئه‌نجامدانی، ئه‌وه‌ش بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوە بۆ شنگال و گەڕاندنەوەی هەموو خەڵکەکەی بۆ زێدی خۆیان”.

بابەتی پێشتر

لاڤروڤ: پەیوەندیی ڕوسیا و یەكێتیی ئەوروپا بە خێرایی خراپ دەبێت

بابەتی دواتر

داوای بایكۆتی سیستمی ئه‌لیكترۆنی و هۆڵی خوێندن ده‌كرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆكارەكەی دەستدرێژی و كوشتن و خۆكوژییە.. ئەمریكا هەڵمەتێكی پاكتاوكردن لە بنكەیەكی سەربازی بەرپادەكات

بەهۆی ڕوداوەكانی كوشتن، خۆكوژی، دەستدرێژی سێكسی و توندوتیژییەوە، سوپای ئەمریكا هەڵمەتێكی پاكتاوكردنی لە بنكەی سەربازیی تەكساس بەرپاكردووە. ڕایان…
Total
0
Share