تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران كۆڵبەرێكی دیكەی كردە قوربانی

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکانی سەر سنووری ‏شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بەهۆیەوە ‏کۆڵبەرێک کوژراوە و دووانی دیکەش برینداربوون.‏

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ‏‏”ئێوارەی سێشەممە هێزە ئه‌منییه‌كان لەسەر سنووری چۆمانی بانە تەقەیان لە کاروانێکی ‏کۆڵبەران کردووە و دوو کۆڵبەر به‌ ناوەکانی عادل عەلیپور و یاسین ئەمین پور، کە ‏هەردووكیان خەڵکی گوندی سەرسولی بانە بوون، بریندار کراون”.‏

ئاشكرایكردووە، “عادل عەلیپور-ى تەمەن 19 ساڵ دوای ئەوەی گواستراوەتەوە بۆ ‏نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکه‌یه‌وە گیانیلەدەستداوە”.‏

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی هەنگاو، لەهەمان ڕۆژدا ئەو هێزانه‌ لە سنووری هەنگەژاڵی ‏بانە نیشتەجێکراون و تەقەیان لە چه‌ند کۆڵبەرێكى دیكه‌ کردووە، به‌هۆیه‌وه‌ کۆڵبەرێک بە ‏ناوی فەرەیدون محەمەدی تەمەن 33 ساڵ، كه‌ خەڵکی گوندی گوێزلێ-یه،‌ بە سەختی ‏بریندرابووه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ڕۆشنبیری بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکانی لە میدیاکان ڕاگرت

وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکان کاریگەریی خراپ لەسەر کۆمەڵگا دروستبووە، بۆیە بڕیاردراوە بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکان…
Total
0
Share