وڵاتان پشتیوانی نیشاندەدەن.. هەوڵێكی كودەتا لە ئوردون پوچەڵكرایەوە

شا عەبدوڵا و شازادە حەمزە و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئوردون

هەریەك لە سعودیە و عێراق و ئیمارات و قەتەر و چەندین وڵاتی دیكە پشتیوانی خۆیان بۆ ئوردون نیشاندا، پاش ئەو هەوڵی كودەتایەی ئێوارەی دوێنێ ئاشكراكرا.

ئێوارەی دوێنێ شەممە 3ی نیسان ژمارەیەك بەرپرس و هاوڵاتیی ئوردونی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی وڵاتەكەوە دەستگیركران، كە لەنێوانیاندا شەریف حەسەن بن زەید و باسم ئیبراهیم عەوزڵا و كەسانی دیكە هەیە.

بەپێی میدیاكان عەوزوڵا، لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕاهێنانی پێكراوە و بۆ ماوەیەكی زۆر یەكێك لە كەسە نزیكەكانی شا عەبدوڵا، پادشای ئوردون بووە و دواتر بووەتە وەزیری دارایی، بەر لەوەی لە ساڵی 2008 لە پۆستی سەرۆكی دیوانی شاهانە دەست لەكاربكێشێتەوە.

لای خۆیەوە ڕۆژنامەی واشنتن پۆست، لەسەر زاری بەرپرسێكی هەواڵگری ئەمریكاوە كە ناوی ئاشكرانەكراوە ئاماژەی بەوەدا، بەرپرسان ئوردون شازادە حەمزە بن حسێن، زڕبرای شا عەبدوڵا-یان خستووەتە دۆخی نیشتەجێبوونی ناچارانە، جگە لە دەستگیركردنی نزیكەی 20 بەرپرسی دیكە لەچوارچێوەی لێكۆڵینەوە لە پلانی لەسەركارلادانی شای ئوردون.

شازادە حەمزە بن حسێن

ڕۆژنامەی وۆل ستریت جۆرناڵ-یش لەسەر زاری نێردە عەرەبییەكان لە ئوردون و سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە، دەسەڵاتدارانی ئوردون بە دیپلۆماتكارانیان ڕاگەیاندووە كە لێكۆڵینەوە لە پلانێكی پشتیوانكراو لە دەرەوە دەكەن كە نیازی تێكدانی سەقامگیری ئوردون-ی هەبووە.

هاوكات سوپای وڵاتەكە دوپاتیكردەوە، شازادە حەمزە، زڕبرای شا داوای وەستاندنی جموجوڵەكانی كراوە كە “سەقامگیریی ئوردون دەكاتە ئامانج”.

واشنتن پۆست لەسەر زاری بەرپرسێكی گەورەی هەواڵگری بڵاویكردووەتەوە، “هەنگاوەكە لەلایەن دیوانی شاهانەوە گیراوەتەبەر پاش ئاشكراكردنی پیلانگێڕییەكی ئاڵۆزی دوورمەودا”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پیلانگێڕییەكە “لانیكەم كەسێكی نێو خێزانی شاهانە، سەركردەی ژمارەیەك لە هۆزەكان و ئەندامانی دامەزراوە ئەمنییەكان”ی تیایە.

ئوردون وڵاتێكی بچوكە و ژمارەی دانیشتووانەكەی زیاتر لە 10 ملیۆن كەسە، لەئێستادا بووەتە جێنشینی زیاتر لە 1.3 ملیۆن پەنابەری سوری، لەكاتێكدا وڵاتەكە بەدەست پەتای كۆرۆناوە دەناڵێنێت، كە بڵاوبوونەوەی دۆخی ئابوریی وڵاتەكە و بژێوی ژیانی هاوڵاتییەكانی دژوار كردووە.

شا عەبدوڵا

س: ئاژانسەكان

بابەتی پێشتر

پێڵاو لە ململانێ سیاسییەكاندا

بابەتی دواتر

نرخی ئەمڕۆی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەفغانستان لەدوای گەڕانەوەی تاڵیبانەوە نزیکەی 80%ی ڕۆژنامەنووسەکانی لەدەستداوە

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ئاشکرایکردووە، لەدوای هاتنە سەر حوکمی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە زیاتر لە نیوەی ڕۆژنامەنووسەکانی ئەفغانستان کارەکانیان لەدەستداوە، کە…
Total
0
Share