ئێران بنکە ئەتۆمییەکانی توندتر دەکاتەوە لە پاراستنی هێرشەکانی ئیسرائیل

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بەردەوامە و ئێرانیش بنکە ئەتۆمییەکانی لە ڕوی سیستمی پاراستنەوە توندتر دەکاتەوە.

دامەزراوەیەکی لێکۆڵینەوەی جیهانی بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک ئاشکرایدەکات کە ئێران لە کۆمەڵگەی سەربازیی پارچین لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تاران چەند دیوارێکی پاراستنی لە تەقینەوە دروستکردووە.

دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی “ئینتێل لاب” بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەک ئاشکرایدەکات ئێران چوار دیواری لە کۆمەڵگەی سەربازی پارچین بە بەرزی 12 مەتر دروستکردووە کە ڕێگە لە تەقینەوە و تەشەنەسەندنی تەقینەوە بۆ کۆی کۆمەڵگە دەکات.

بە پێی زانیارییەکانی “ئینتێل لاب” ئەو دیوارانە لە ساڵی ڕابردوەوە دەست بە دروستکردنی کراوە و لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بەردەوامی هەبووە و بەردەوام ئێران ئیسرائیلی بە هۆکاری هێرشەکان تۆمەتبارکردووە.

لە تازەترین ڕوداودا تەقینەوەیەک لە بنکەی ئەتۆمی نەتەنز لە نزیک ئەسفەهان ڕویدا، لەگەڵ ئەوەش جارێکی دیکە ئێران ئیسرائیلی بە هۆکاری ڕوداوەکە تۆمەتبارکرد، لە بەرامبەردا ئێران ڕایگەیاند، “لە کاردانەوەی ئەو هێرشانەدا پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ڕێژەی لە ٪60 بەرزکراوەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: ململانێی ئێمە و ئەمریکا هەرگیز بە خۆبەدەستەوەدانی ئێمە کۆتایی نایەت

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، پێویستە هەمووان بزانن کە ئەم ململانێیە، هەرگیز بە خۆبەدەستەوەدانی ئێران کۆتایی نایەت. محەمەد باقر…
Total
0
Share