سێ خوێندکاری کچی بەشی ناوخۆیی زانکۆی ڕاپەڕین تووشی کۆرۆنا بوون

دوای ڕۆژێک لە بڕیاری داخستنی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، پشکنینی سێ خوێندکاری بەشە ناوخۆی زانکۆی ڕاپەڕین بە پۆزەتیڤ هاتووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە تێیدا هاتووە، ” دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ بەشێک لە خوێندکارانی بەشی ناوخۆی زانکۆی ڕاپەڕین ، دەرەنجامی پشکنینەکانی سێ خوێندکاری کچ ئەنجامەکەیان پۆزەتیڤ بووە و تەمەنیشیان 19  و 18 و 23 ساڵانەو بەرکەوتەی تووشبویەکی کۆرۆنان”.

ڕاگەیاندنی ئەم ئەنجامە لە کاتێکدایە لە دوێنێوە بە بڕیاری لیژنەی ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم بڕیادرا خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم ڕابگیرێت، وەک هەوڵێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بابەتی پێشتر

سێهەمین حاڵەت تۆمارکرا.. دایکێکی دووگیان دوای ڕزگارکردنی منداڵەکەی بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی لەبارەی دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازەکانەوە ڕونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان…
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک لە کارەبای سلێمانییەوە سەبارەت بە پێوەری زیرەک

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکانى دابەشکردنى كاره‌بای ناوشارى سلێمانى، پێوەری زیرەکی تایبەت بە هاوبەشانی کارەبایان دابینکردووە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share