پارێزگاری هەولێر هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

پارێزگاری هەولێر هاوڵاتییانی ئاگادار دەکاتەوە، ئەگەر کارێکی پێویستیان نەبێت ڕێگاکانی دەرەوەی شار بەکارنەهێنن، چونکە وەک پێشبینی کراوە، ئەمڕۆش جارێکی دیکە بارانی بەلێزمە هەولێر دەگرێتەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “داواکارین لە هاوڵاتییان ئه‌گه‌ر بۆ كاری زۆر زه‌روور نه‌بێت ڕێگاكانی ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی هه‌ولێر به‌كار نه‌هێنن، هەروەها لە سنوور سەرجەم ناحیە و قەزا و گوندەکانى هەولێر لە هەرشوێنێک هەستیان بەمەترسى بەرزبوونەوەى ئاو و کاریگەریەکانى باران کرد ڕاستەوخۆ پەیوەندى بە قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحیە و شارەوانى و لایەنە بەرپرسەکانى ئەم شوێنانەوە بکەن، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ جارێکى تر شەپۆلێکی بەخورى باران سنوورى پارێزگاى هەولێر بگرێتەوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “سەرجەم تیمەکانى دەزگاکانى (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، هاتوچۆ، تەندروستى، بەرگرى شارسانى، شارەوانیەکان، ناوەندى قەیرانەکانى پارێزگا) و سەرجەم دەزگا پەیوەندیدارەکان خراونەتە ئامادەباشییەوە، هەر بۆ ئەم مەبەستەش، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حومەتى هەرێمى کوردستان بەووردى چاودێرى دۆخەکە دەکات و چه‌ند جارێک لەڕێگەى پەیوەندى تەلەفۆنیەوە پارێزگارى هەولێرى ڕاسپاردووە لەڕێگە دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە بە پەلە بە ھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت بۆ ھاوکاریکردنیان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان ئەنجامی بدەن”.

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی: دەزگا پەیوەندیدارەکانمان ڕاسپاردووە بەدەم زیانلێکەوتوانەوە بچن

بابەتی دواتر

وێنە و زانیاری.. ئاڵاكانی كوردستان لە دیرۆكەوە بۆ ئێستا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share