سێهەمین حاڵەت تۆمارکرا.. دایکێکی دووگیان دوای ڕزگارکردنی منداڵەکەی بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا

وێنەی د.فێنک کاتێک لە وڵاتی چین دکتۆرای بە دەستهێناوە

د،فێنک کامل، مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین دوای ڕزگارکردنی کۆرپەکەی خۆی بە هۆکاری ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەستداوە.

د.عادل عوسمان، هاوسەری ئەو ژنە دکتۆرە لەبارەی مردنی هاوسەرەکەیەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “لە ڕۆژی 25 ی مانگی دوو پزیشکەکان توانیان گیانی منداڵەکەم ڕزگار بکەن، بەڵام لە 13 ی ئازاری ڕابردوو خێزانم بە هۆکاری ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەستدا”.

هاوسەری ئەو دکتۆرە ژنە دەڵێت، “ئێمە هەردووکمان لە وڵاتی چین خوێندوومانە و بڕوانامەی دکتۆرامان تەواو کردووە، بەڵام مانگی7 ی ساڵی ڕابردوو گەڕاینەوە هەرێمی کوردستان و ئەمساڵ هاوسەرەکەم سەرەڕای ئەوەی دوو گیان بوو توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو و دواتر گیانی لە دەستدا”.

د. فێنک کامل، خەڵكی شاری سلێمانییە و تەمەنی 37 ساڵ بووە و ماستەری لە بەریتانیا و دكتۆرای لە وڵاتی چین لە بواری پزیشكی ددان بەدەست هێناوە، دوای گەڕانەوەشیان بۆ هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر نیشتەجێبوون.

ئەمساڵ ئەوە سێهەمین حاڵەتی گیان لە دەستدانی ژنانی دوو گیانە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەماوەی هەفتەیەکدا لە شاری دهۆک دوو ژنی دوو گیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە، بەهەمان شێوە یەکێک لە ژنەکان دکتۆری دان بووە و پاش ڕزگارکردنی منداڵەکەی گیانی لە دەستداوە.

بابەتی پێشتر

یەکێک لە خاوەن کۆشکەکانی پارکی ئازادیی سلێمانی ژەهری دەرخواردی 7 سەگ داوە

بابەتی دواتر

سێ خوێندکاری کچی بەشی ناوخۆیی زانکۆی ڕاپەڕین تووشی کۆرۆنا بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو ئۆتۆمبێلانەی مەرجی توندوتۆڵیيان بەسەرچووە دەبێت نوێی بكەنەوە و لە رێگای مەفرەزەكانی هاتوچۆوە…
Total
0
Share