قەیرانی دارایی بارسا لەوە گەورەترە لە چاوەڕواندەکرا

بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی دارایی کە لەلایەن ستافی خوان لاپۆرتاوە ئەنجامدراوە، یانەی بەرشلۆنە تاوەکو وەرزی 2022/2023 ناتوانێت بۆندی گەورە واژووبکات.

بارودۆخی داریی یانەی بەرشلۆنە لە سەردەمەکانی ساندرۆ ڕۆسێل و جوسێپ ماریا بارتۆمیو تاوەکو دەهات خراپتر دەبوو، کەڵەکەبوونی قەرزەکان زیادی دەکرد و داهاتیش لە هەڵکشان و داکشاندابوو، بە واتایەکی دیکە دۆخی دارایی یانە کەتەلۆنیەکە جێگیرنەبوو.

کەناڵی (Esport3) پاڵپشت بە وردبینیەکی نوێی ئیدارەی لاپۆرتا کە لەلایەن فیران ڕیڤیتەرەوە ئەنجامدراوە دەریخستووە، کە زیانەکانی وەرزی ڕابردوو تاوەکو ئەم وەرزە گەیشتووەتە 350 ملیۆن یورۆ، بەم هۆیەوە یانە کەتەلۆنیەکە لە وەرزەکانی 2020/2021 تاوەکو کۆتایی 2021/2022 لە قۆناغی قەرەبووکردنەوەی زیانە داراییەکانی سەردەمی کۆرۆنادا دەبێت و ناتوانن بۆندی گەورە و گرانبەها واژووبکەن، مەگەر لە ڕێگەی فرۆشتنی یاریزانانەوە نەبێت.

ڕیڤیتەری وردبینیکەر لاپۆرتا و هاوەڵانی ئاگادارکردووەتەوە، کە بارودۆخە داراییەکانی ئازولگرانا لەوە خراپتربووە کە چاوەروانیان کردووە، ئەوەش دەبێتە هۆی نەتواناییان لە واژووکردنی بۆندی گەورەی هاوشێوەی هالاند و مباپێ، لەهەمان کاتیشدا پێی وابووە لە واژووکردنی بۆندەکان بێبەش نابن، بەڵکو لە ڕێگەی فرۆشتنی یاریزانانەوە دەتوانن بۆندی ئاست مامناوەند، یاخود بۆندی ئاڵوگۆڕ یان یاریزانی هەرزانبەها دابین بکەن، تاوەکو لە هاوینی 2022/2023 دەگەڕێنەوە دۆخی ئاسایی.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆی دراوەكان.. دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

هۆشداری لە تەندروستیی جیهانییەوە.. دۆخەكە لە ئەوروپا مایەی نیگەرانییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share