هەفتەی داهاتوو چێڵسی بۆندیكی گەورە ئاشکرادەکات

ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری پێسووی پاریس سان جێرمان و تۆتنهام، ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ یانەی چێڵسی ئینگلیزی-دا کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆی شارەزای بواری گواستنەوەکان، ماوریسیۆ پۆچیتینۆ و بەرپرسانی یانەی چێڵسی گەیشتوون بە ڕێککەوتنی کۆتایی، هەفتەی داهاتووش بە فەرمی گرێبەستەکەی ئاشکرادەکرێت.

ڕۆمانۆ ئەوەشی دەرخستووە، کە گرێبەستی نێوان چێڵسی و “پۆچی” تاوەکو 2026 درێژەی دەبێت، لەو ماوەیەشدا چەندین گواستنەوەی گەورە و یاریزانی داواکراوی بۆ دابین دەکرێت.

چێڵسی لەم وەرزەدا بەهۆی خراپی ئەنجامەکانەوە گراهام پۆتەری ڕاهێنەری لە پۆستەکەی دوورخستەوە، بەشێوەیەکی کاتی فرانک لامپارد لە جێگەی دەستبەکاربوو، بەڵام شکستیانهێنا لە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

“ESPN” نووسیویەتی، پۆچیتینۆ لیستی یاریزانی ناپێویست و لە هەمان کاتدا یاریزانە داواکراوەکانی پێشکەشی ئیدارەی تۆد بۆیلی کردووە، ئەوانیش ڕەزامەندییان لەسەر نیشانداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) هۆڵه‌ندا گه‌یشته‌ مۆندیال و تورکیا و ئۆکرانیا و وێڵز به‌شداری پاشکۆکان ده‌که‌ن

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی قۆناغی ده‌یه‌‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزی کۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌مدا،…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) له‌ یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی چاڤی-دا به‌رشلۆنه‌ دێربی که‌ته‌لۆنیای برده‌وه‌

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 14ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌رده‌می چاڤی-دا بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد.…
Total
0
Share