مباپێ پاریس و ڕیاڵی خستووەتە چاوەڕوانییەوە

خەونی منداڵی، یان پارە؟ ئەو پرسیارەیە کە لە هزری کیلیان مباپێی فەرەنسی-دا لێدەداتەوە، لە هەمان کاتدا دوو یانەی زەبەلاحی ئەورووپیی خستووەتە دۆخی چاوەڕوانییەوە.

ڕۆژنامەی “لو پاریسیان”ی فەرەنسی نووسیویەتی، پاریس ئۆفەرێکی بە مووچەی ساڵانەی 50 ملیۆن یورۆ و 100 ملیۆن پاداشت پێشکەشی کیلیان مباپێ کردووە، یانەی ڕیاڵ مەدریدیش ئۆفەری 30 ملیۆن مووچە و یاریکردنی بەشێوەی بەردەوام پێشکەش کردووە.

پاریس سان جێرمان مافی لەسەددا سەدی فرۆشی بازرگانیی وێنە و ڕیکلامەکانیان پێ بەخشیوە، بەڵام ڕیاڵ مەدرید تەنها لەسەددا 50ی ئەو مافەی بۆ تەرخان کردووە.

یاریزانەکە دەرگای بەڕووی قەتەرییەکانی پاریسدا دانەخستووە، لە هەمان کاتیشدا ڕیاڵ مەدریدی خستووەتە دۆخی چاوەڕوانییەوە.

کەسانی نزیکی ئەستێرە فەرەنسییەکە پێیان وایە، خەونی یاریکردنە بۆ ڕیاڵ مەدرید، لەم نزیکانەدا کۆبوونەوەیەکی کراوە ئەنجام دەدەن بۆ نزیککردنەوەی ژمارە و بۆچوونەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ساوزامپتن لیڤەرپوڵی ڕاگرت و بلیتی لوتکەی بەخشییە مانچستەر یونایتد

ئەمشەو، دووشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 17ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی ساوزامپتن بردنەوەیەکی چاوەڕواننەکراوی بەرانبەر لیڤەرپوڵ تۆمارکرد. ساوزامپتن…
Total
0
Share