كۆی پرۆژەیاسای بودجە پەسەندكرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆی مادەكانی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2021ی پەسەندكرد.

پاش زیاتر لە حەوت كاتژمێر كۆبوونەوە ئەمشەو چوارشەممە 31ی ئازار ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی بۆ ساڵی 2021 خستەدەنگدانەوە و پەسەندیكرد.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2021 دەستیپێكرد. سەرەتا پەرلەمانتاران دەنگیان بە مادەی یەكەمی پرۆژەیاساكەدا كە تیایدا نرخی بەرمیلێك نەوت بە 42 دۆلار و نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار-یش بە 1450 دینار بۆ هەر دۆلارێك دیاریكراوە.

لە درێژەی دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەراندا هەردوو مادەی 10 و 11 پەسەندكران، كە تایبەتن بە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە و پابەندییەكانی هەرێم.

بەپێی دوایین ئەو گۆڕانكارییانەی بەسەر پرۆژەیاساكەدا هێنراوە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق نزیكەی 9 ترلیۆن و نیو دینار دەبێت، بەپێی ڕێژەی 12.67%ی كۆی گشتیی بودجە.

ئێوارەی ئەمڕۆ بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنوسان پیرۆزبایی خۆی بەبۆنەی پەسەندكردنی مادەی تایبەت بە پشكی هەرێم لە بودجە ڕاگەیاند و وتی، ماوەیەكی دوورودرێژ و كاری زۆر زەحمەت و ناخۆش بەرێكرا، سەرەڕای “موفاجەئە و گۆڕانكاری” و چەندین جار دواكەوتن.

وتیشی، “مادەی 11ی تایبەت بە پشكی هەرێم بە نزیكەی زۆرینەی دەنگەكان پەسەندكرا”.

بەشیر حەداد پێشبینی خۆیشی نیشاندا بەوەی ئەمشەو دەنگدان لەسەر تەواوی مادەكانی پرۆژەیاساكە تەواوبێت و لەو ڕوەوە ئاشكرایكرد كە ڕێككەوتن لەنێوان لایەنەكاندا لەئارادایە.

سەبارەت بە پشكی هەرێمیش لە بودجە وتی، پشكی هەرێم بەڕێژەی 12.67% لەنێوان 9 تا 10 ترلیۆن دیناردا دەبێت. ئاشكراشیكرد، ناردنی پشكی هەرێم نزیكەی مانگێكی دیكە دەبێت، بەهۆی ئەوەی پێویستە یاساكە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ڕێنمایی پێدەربچێت.

بابەتی پێشتر

كەنەدا.. نەخۆشییەكی نادیاری هاوشێوەی شێتی مانگا بڵاودەبێتەوە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەران لە 7ی تشرینی یەكەم هەڵدەوەشێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمساڵ وشكەساڵی نابێت

شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی دەڵێت، “بە ئەگەری زۆر و بەهێزەوە وەرزی دابارینی ئەمساڵ وشكەساڵی نابێت و بوونی بارانی…
Total
0
Share