كەنەدا.. نەخۆشییەكی نادیاری هاوشێوەی شێتی مانگا بڵاودەبێتەوە

نەخۆشییەكە بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2015 دەستنیشانكراوە

كەناڵێكی تەلەفزیۆنی كەنەدا تۆماركردنی پێنج حاڵەتی مردن و 43 حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشییەكی نادیاری مێشك هاوشێوەی نەخۆشی شێتی مانگا لە وڵاتەكەدا ڕادەگەیەنێت.

بەپێی كەناڵی (CBC )ی كەنەدی نەخۆشییەكە لە كەرتی (نیو برۆنزویك) سەریهەڵداوە و بەپێی ڕاپۆرتەكانیش نەخۆشییەكە خاڵی هاوشێوەی لەگەڵ تێكچوونی دەگمەنی مێشك و كوژەری ناسراو بە نەخۆشی كرۆتزفیلد جاكوب (CJD) هەیە كە بە نەخۆشی شێتی مانگا ناسراوە.

بەرپرسانی تەندروستی ناوچەكە دەیانەوێت چۆنیەتی توشبوونی 43 كەس بە نەخۆشییە نەناسراوەكە بزانن.

نەخۆشییەكە بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2015 دەستنیشانكراوە، وەك ئەوەی لە یاداشتێكی تەندروستیی گشتیدا ئاشكراكراوە كە ئەم مانگە نێردراوە، وەك دەردەكەوێت كاریگەری لەسەر سەرجەم تەمەنەكان هەیە و لە هەردوو ناوچەی نیمچە دورگەی ئەكادیان لە باكووری ڕۆژهەڵاتی نیو برۆنزویك و ناوچەی مۆنكتۆن لە باشووری ڕۆژهەڵاتی كەنەدا دەركەوتووە.

س: ئەلعەرەبییە + میدیاكان

بابەتی پێشتر

بڕیاری داخستنی سەرجەم شوێنە ئاینییەكان درا

بابەتی دواتر

كۆی پرۆژەیاسای بودجە پەسەندكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share