بڕیارە ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتارانی كردووە بۆ دانیشتنی پەرلەمان، كە بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ بەڕێوەبچێت و لە كارنامەكەیدا چوار بڕگە لەخۆی دەگرێت.

بڕگەكانی دانیشتنی ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی ئازاری پەرلەمان پێكدێن لە، “یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یاساییانه‌ى خواره‌وه‌، پڕۆژه‌یاسای وەزارەتی كارەبا لەهەرێمی كوردستان-عێراق، پڕۆژه‌یاسای هه‌موارى دووه‌می یاسای ده‌سته‌ی گشتیى ده‌سپاكی ژماره‌ (2)ى ساڵی 2011”.

برگەی دووەمی دانیشتنەكەش “ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى ماده‌كانی (90، 91، 93، 96 و 97) له ‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان”.

بڕگەی سێیەمی دانیشتنی ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان تایبەتە بە”به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی تۆڕ و بنچینه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق)”.

لە كۆتا بڕگەدا پەرلەمانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان له ‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) دەكات.

بابەتی پێشتر

كەنەدا 11 پرۆژە بە بەهای ملیۆنان دۆلار لە عێراق و سوریا جێبەجێ دەكات

بابەتی دواتر

نرخی نەوتی خاو لە بەرزبوونەوەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share