كەنەدا 11 پرۆژە بە بەهای ملیۆنان دۆلار لە عێراق و سوریا جێبەجێ دەكات

بڕیارە لەڕێی ئەنجامدانی چەندین پرۆژە، كەنەدا زیاتر لە 43 ملیۆن دۆلار بۆ عێراق و سوریا تەرخان بكات.

مارك جارنۆ، وەزیری دەرەوەی كەنەدا ڕایگەیاندووە، “بڕی 43 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاریان تەرخان كردووە بۆ ئەنجامدانی 11 پرۆژە لە عێراق و سوریا وەك بەرنامەی ئاشتی و سەقامگیری”.

ئەو ڕاگەیەندراوەی وەزیرەكەی كەنەدا پاش كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هات بۆ شەڕی داعش.

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەوەشكراوە، تەرخانكردنی ئەو پارەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەنەدا پابەندە بە هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەكە بۆ گەرەنتی كردنی لەناوچوونی داعش.

ئەو بڕە پارەی تەرخان دەكرێت، تایبەتە بە دووبارە بونیادنانەوەی ژێرخانی گشتی و خزمەتگوزارییەكان، هەروەها پرۆژەی لابردنی پاشماوەی جەنگ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن وادەی بەڕێوەچوونی دەنگدانی ئاوارەكانی دیاریكرد

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق وادەی ئەنجامدانی دەنگدانی ئاوارەكانی دیاریكرد. لە ڕاگەیەندراوێكدا، كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هەڵژاردنەكانی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە،…
Total
0
Share