بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە ھێزی پێشمەرگە ھێزی خەڵک و کوردستان ‏بێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە وەفدێکی سەربازیی ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی کۆلۆنێل مایەر.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا لە بارەی چاکسازیکردن، ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە، مەترسییەکانی تیرۆر و ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش.

هەروەها جەخت لە ھەماھەنگی و فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکارییەکانی نێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان و ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی کرایەوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەرامەکانی تیرۆریستانی داعش و پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای ئاماژەکردن بەو ناوچانەی عێراق کە بۆشایی ئەمنیی تێدایە و نەبوونی ھەماھەنگی و جموجۆڵی تیرۆریستان ھەڕەشەن لەسەر ئاسایش و ئارامیی ئەو سنوورانە، لە پاڵ ئەم پێشھاتانەش ستراتیژی نوێی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی ئاشکراکرد و روونیکردەوە ھەماھەنگی ھەواڵگری، سەربازی و ئەمنی پێویستی بە ھەنگاوی کرداری ھەیە تا بتوانین سەقامگیری ئاسایش بپارێزین.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ھێزەکانی پێشمەرگە، دەزگای ئاسایشی ھەرێم، ئاژانسی پاراستن و زانیاری – زانیاریی، دژەتیرۆر و ناوخۆی ھەرێم ھەماھەنگ و ھاوکارن بۆ پاراستنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و چەندین پیلانی تیرۆریستانی داعشیان شکستپێھێناوە، کە مەرامیان بووە ژیان لە خەڵک تێکبدەن و ژمارەیەک تیرۆریستیش دەستگیرکراون، بەڵام ڕاشسپێردراون چاوکراوەتر بن و ژیان و ئارامیی خەڵک لە پێش ھەموو ئەرکەکانیانەوە بێت.

ھەنگاوەکانی چاکسازیکردن و ڕیفۆرم لەناو یەکە سەربازییەکانی ھێزی پێشمەرگە بۆچوونیان لەبارەوە خرایەروو، بافڵ جەلال تاڵەبانی وەفدی میوانی بەرچاوڕوونکرد و ڕایگەیاند، “ھەموو ھەوڵێکمان ڕوو لەوەیە پێکھاتەی سەربازیی ھێزی پێشمەرگە ڕێکبخەینەوە و بەشێوەیەک ئامادەبکرێنەوە، کە ئەم قۆناغە پێویستی پێیەتی، لە ھەنگاوەکانیشمان شارەزایی، پسپۆڕیی و بنەمای زانستی ڕەچاودەکەین و ھێزی پێشمەرگە پێویستە وەک ھەمیشە ھێزی خەڵک و کوردستان بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: لەم هەفتەیەدا عێراق مووچەی مانگی چوار بۆ ھەرێمی كوردستان دەنێرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لەم ھەفتەیەدا عێراق مووچەی مووچەخۆران رەوانەی ھەرێمی كوردستان بكات.…
زیاتر ببینە

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دوو كەسی دەستگیركرد كە دراوی ساختەیان پێبووە

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، کەسێكیان دەستگیركردووە دراوی ساختەی پێبووە و ویستوویەتی ساغیبکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share