خوێندنی باڵای هەرێم بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی خوێندکاران دەرکرد

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایگەیاند، “لەسەر راسپاردەی وەزیر بڕیارێک بۆ ئەو خوێندکارانە دەرچوو کە لەدەرەوەی وڵات دەخوێنن”.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ئاماژەی بەوە کرد، “بە بڕیاری وەزیر و بەهۆی یادەکانی ئازار و جەژنی نەورۆز و مانگی پیرۆزی رەمەزان و جەژنەوە، هەروەها بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان لەنێو خانەوادەکانیاندا، سەرجەم ئەو خوێندکارانەی بەمەبەستی درێژەدان بە خوێندن لەدەرەوەی وڵاتن، دەتوانن لە 10ی ئازاری 2024 تاوەکو 15ی نیسانی 2024 بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و ئەو ماوەیەیان بە پچڕان بۆ هەژمار ناکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: کەسێک دۆزراوەتە و هەرکەسێک خۆی بە خاوەنی دەزانێت سەردانمان بکات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتییەک بەناوی عەبدولکەریم شەوکەت دۆزراوەتەوە، داوا لە کەسوکارەکەی دەکات سەردانی بنکەی پۆلیسی سەرچنار بکەن.…
Total
0
Share