ئەندامی گەورە باندێكی مافیای ئیتاڵی لەڕێی چێشتلێنانەوە ئاشكرادەبێت

چەندین ساڵە لە دەزگا ئەمنییەكانی وڵاتەكەی هەڵهاتووە

پۆلیسی دۆمینیكان ئەندامی باندێكی مافیای ئیتاڵی دەستگیركرد كە لە وڵاتەكەی هەڵهاتبوو، پاش ناسینەوەی لەڕێی ئەو ڤیدیۆیانەی تایبەت بە چێشتلێنان لە یوتیوب بڵاویدەكردنەوە، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی ئاماژەی پێداوە.

بەپێی ڕۆژنامەكە ئەندامی گروپە مافیاییەكە دەموچاوی لە ڤیدیۆكاندا نیشان نەداوە، بەڵام بێ ئاگایانە ئەو خاڵ و تاتۆیانە دەركەوتوون كە لەسەر جەستەی هەن.

پۆلیس لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، “مارك فیرین كلۆد بیارت (53 ساڵ)، ژیانێكی ئاسایی لە بۆكا چیكا-ی لە كۆماری دۆمینیكان بەسەردەبرد”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “بیارت نهێنییەكەی بەهۆی ئەو چەناڵەیەوە ئاشكرابووە كە لەسەر یوتیوب هەیبووە و تیایدا شارەزایی خۆی لەسەر دروستكردنی خواردنی ئیتاڵی نیشانداوە” دوپاتیشیكردەوە، “لە تۆمارە ڤیدیۆییەكاندا دەموچاوی دەرنەكەوتوون، بەڵام تاتۆكانی سەر جەستەی ناسنامەی ئاشكراكردووە”.

بیارت لە ساڵی 2014ەوە هەڵهاتووە پاش ئەوەی لەلایەن پۆلیسی ئیتاڵیاوە فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە بە تۆمەتی بازرگانی بە مادەی كۆكاین لە هۆڵەندا لەبری كۆمەڵەی (كاكیولا)ی سەر بە مافیای (ندرانگیتا).

باندی ندرانگیتا كە لە كالابریا لە باشووری ئیتاڵیا سەریهەڵداوە، بە یەكێك لە بەهێزترین باندەكانی جیهان دادەنرێت “بەهۆی كۆنتڕۆڵیدا بەسەر بازرگانی ئەو كۆكایینەی دەچێتە ناو ئەوروپاوە” وەك ئەوەی ڕۆژنامەكە ئاماژەی پێداوە.

باندەكە چوارچێوەی كارەكەی بۆ سەرجەم ناوچەكانی جیهان فراوانكردووە و ماوەیەكی زۆرە گروپی (كوزا نوسترا)ی سقلییەی وەك گەورەترین مافیا لە ئیتاڵیا تێپەڕاندووە.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

زانكۆی سلێمانی دەوامی خوێندكاران ڕادەگرێت

بابەتی دواتر

سه‌رۆكی هه‌رێم لەگەڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو كەشتی بەریەك كەوتن

له‌ كه‌ناراوه‌كانی دەریای مارمارا، لە بەندەری ڤارنای بولگاریا، دوو كه‌شی به‌ریه‌ك كه‌وتن. بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەكان، ئەمڕۆ کەشتییه‌كی…
Total
0
Share