دوو كەشتی بەریەك كەوتن

له‌ كه‌ناراوه‌كانی دەریای مارمارا، لە بەندەری ڤارنای بولگاریا، دوو كه‌شی به‌ریه‌ك كه‌وتن.

بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەكان، ئەمڕۆ کەشتییه‌كی هه‌ڵگری ئاڵای پاناما كه درێژاییەكەی ‌299مەترە لە ئۆکرانیاوە به‌ره‌ و بەندەری شانگهای چین ده‌چوو له‌گه‌ڵ کەشتییه‌كی دوورگەکانی باربادۆس كه‌ 172مەتر درێژه‌ لە بەندەری ڤارنای بولگاریا به‌ریه‌ك كه‌وتن.

باسیان لەوەشكردووە، جگه‌ له‌ زیانی ماددی ڕووداوه‌كه‌، هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و هیچ پیسبوونێكی ژینگهی‌ش ڕووینه‌داوه‌.

دوای ڕووداوه‌كەش هەردوو کەشتییەکە لە ناوچەیه‌كی پارێزراودا له‌نگه‌ریان گرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا بیکڕە و دواتر پارە بدە.. “ئەپڵ” بە خزمەتگوزارییەکی نوێ کڕیاران ڕادەکێشێت

کۆمپانیای “ئەپڵ” لە کۆنفرانسی ساڵانەیدا بۆ پەرەپێدەران ئاشکرایکردووە، لەڕێی خزمەتگوزارییەکی نوێوە بەکارهێنەران دەتوانن بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە بکڕن و دواتر…
Total
0
Share