لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا چەند پێشنیازێكی بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە خستوەتەڕوو

لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا چەند پێشنیازێكی بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە خستوەتەڕوو، دیارترینیان قەدەغەی گشتیی هاتوچۆیە سێ ڕۆژ لە هەفتەیەكدا.

 سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا، بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئەمڕۆ لیژنەكە چەند پێشنیازێك بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا پێشنیاز دەكات”.

لەبارەی پێشنیازەكان ئاشكرایكرد، “یەكێك لە پێشنیازەكانی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا، قەدەغەی گشتیی هاتوچۆیە لە ڕۆژانی (پێنجشەممە و هەینی و شەممە)ی هەموو هەفتەیەك”.

هەروەها یەكێكی دیكە لە پێشنیازەكان وەك سەرچاوەكە ئاشكرایكرد ئەوەیە، “لە مانگی ڕەمەزاندا هەموو شەوێك قەدەغەی هاتوچۆ بێت لە هەشتی شەو تا شەشی بەیانی، هەروەها لە شارەكان بازگە دابنرێن بۆ توندكردنەوەی ڕێكارەكانی ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا”.

سەبارەت بە پرۆسەی خوێندنیش، پێشنیازكراوە، هاوشێوەی خوێندنگاكان خوێندنی ناوەندەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان ڕابگیرێت.

 

بابەتی پێشتر

ئەو سەكۆیانە دۆزرانەوە كە بە ئاڕاستەی هەرێمدا موشەكیان لێوە تەقێندرابوون

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید بۆ کڕینی مباپێ هەشت یاریزان دەفرۆشێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share