ڕیاڵ مەدرید بۆ کڕینی مباپێ هەشت یاریزان دەفرۆشێت

زێدان پەیوەندی بە مباپێ-وە کردووە و پێی ڕاگەیاندووە کە یانەی شاهانە هەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدات

گواستنەوەی کیلیان مباپێ بۆ یانەی ریاڵ مەدرید پێویستی بە بودجەیەکی تایبەتە و یانە زەبەلاحەکە ناچاردەبێت هەشت یاریزانی بفرۆشێت.

تۆڕی “ئەی بی سی” ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کە ئیدارەی فلۆرنتینۆ پێرێز پلانی بۆ فرۆشتنی هەشت یاریزان داڕشتووە و بڕی بەدەستهاتوو لە گواستنەوەیان بۆ کڕینی کیلیان مباپێی فەرەنسی بەکاردەخرێت.

بەپێی سەرچاوەکە، گواستنەوەی ئاسکە فەرەنسیەکە 200 ملیۆن یورۆی پێویست دەبێت، بۆ کۆکردنەوەی ئەو بڕەش سەرۆکایەتی مێرەنگی بڕیاری فرۆشتنی هەشت یاریزانیداوە کە پێکهاتوون لە: گاریس بەیل، ئیسکۆ، ئەلڤارۆ ئۆدریزۆلا، ماریانۆ دیاز، دانی سیبایۆس، بۆرخا مایوڕاڵ، لوکا یوڤیچ، مارسێلۆ، هەروەها بۆندی ئیبراهیم دیاز و کۆبۆ بە شێوەی خواستن نوێدەکرێنەوە.

مباپێ و لێپرسراوی کارەکانی دەزانن کە یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵ بۆ گواستنەوەیان دەدات، بۆیە لە سێ بۆنەی جیاوازدا ڕەتیانکردووەتەوە بۆندەکەی لەگەڵ پاریس سانت جێرمان نوێبکاتەوە.

تۆڕی “ئەی بی سی” نوسیویەتی، لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا چەندین کەسایەتی لە یانەی شاهانە پەیوەندیان بە مباپێ-وە کردووە، لە نێوانیاندا زینەدین زێدان بە ئاشکرا بە هاونیشتیمانەکەی ڕاگەیاندووە لە هاوینی 2021 هەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدات.

واژووکردنی بۆندی مباپێ لەم بارودۆخەی ئێستای تۆپی پێ و بازاڕی گواستنەوەکاندا ئاستەمە، بۆیە بەڕێوبەرانی مێرەنگی پلانیان داڕشتووە لە ئەگەری شکستهێنانی بۆندی مباپێ ڕاستەوخۆ هەوڵەکانیان بۆ ئێرلینگ هالاندی نەرویجی ئەستێرەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند دەستپێبکەن.

بابەتی پێشتر

لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا چەند پێشنیازێكی بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە خستوەتەڕوو

بابەتی دواتر

گەرمیان.. پێنج كەس لەسەر كوشتنی ژنێك دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە جێگرەوەی بوسکێتسی دابینکرد

یانەی بەرشلۆنە ئامادەکاری دەکات بۆ واژۆکردنی گرێبەستی ڕوبن نێڤێسی پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی وڵڤەرهامپتن. ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی، لویس میگیلسانز،…
زیاتر ببینە

بێلسا دوورخرایەوە

یانەی لیدز یونایتد، بەفەرمی مارسێلۆ بێلسای ڕاهێنەری ئەرجەنتینی لە پۆستی ڕاهێنانی یانەکە دوورخستەوە. دوای چوار دۆڕاندنی لەسەریەک بەرامبەر…
Total
0
Share