سلێمانی.. دەست بەسەر بڕێكی زۆری “گۆشتی خراپ”دا گیرا

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، دەستی بەسەر بڕێكی زۆری گۆشتی خراپدا گرت كە جۆری هیندی بوون و خاوەنی گۆشتەكەش ڕوبەڕووی دادگا دەكرێتەوە.

لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستی بەسەر 500 كیلۆ گۆشتی هیندیدا گرت”.

ئەوەشی ئاشكراكرد، “ئەو جۆرە گۆشتە لە ساڵی 2007ەوە قەدەغە كراوە، بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەكی زۆری نیتراتی تیدایە و هۆكارە بۆ شێرپەنجە چونكە بە ڕێگەی ئیسلامی سەری نابڕن و خوێنەكە لەناو گۆشتەكەدا ماوەتەوە”.

“بە ڕەزامەندیی دادوەر سەردانی ئەو ماڵە كرا كە ئەو بڕە گۆشتەی هەڵگرتبوو، دەست بەسەر گۆشتەگەدا گیرا، خاوەنی گۆشتەكەش دەست بەسەر كراوە و دووكانی ئەو گۆشتفرۆشەش دادەخرێت كە گۆشتەكەی بۆ بردووە”.

بابەتی پێشتر

بكوژی دوو خوشكەكەی چەمچەماڵ خۆی ڕادەستی پۆلیس كرد

بابەتی دواتر

لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم كۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بۆ 150 هەزار دینار دابەزی. ئێوارەی…
Total
0
Share