كچێك بە كوژراوی لە بەردەڕەش دۆزرایەوە

تەرمی كچێك لە قەزای بەردەڕەش دۆزرایەوە كە گولـلەیەك بەر سەری كەوتووە.

بەیانی ئەمڕۆ تەرمی كچێكی تەمەن 17 ساڵ لە نزیك گوندی ئامیان لەسەر رێگەی بەردەڕەش-موسڵ دۆزرایەوە.

بەپێی زانیارییەكان دوای ئاشكرابوونی رووداوەكە هێزەكانی پۆلیس گەیشتوون و تەرمی كچەكەیان بۆ پزیشكی دادوەری گواستووەتەوە.

پۆلیسی قەزاكە ئاشكرایكرد، قوربانییەكە خەڵكی سنوورەكەیە و گوللەیەك بەر سەری كەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر: لە دەرەوەی شار شێڵتەرێك بۆ سەگە بێلانەكان دروستدەكرێت

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، “لە دەرەوەی شار شێڵتەرێك بۆ سەگە بێلانەكان دروستدەكرێت”. بەپێی راگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر كە وێنەیەكی…
Total
0
Share