مەسرور بارزانی: کۆرۆنا هەڕەشەدەکات و ئێستا کاتی سیاسەتکردن نیە

سەرۆکوەزیرانی هەرێم هۆشداریدا لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن و توشبوون بە کۆرۆنا و داوای لە هەر چوار پارێزگارەکانی هەرێم کرد بەرپرسیاربن بەرامبەر تەندروستیی خەڵک.

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە چەند تویتێکدا ڕایگەیاند، ” به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ خێرای ڕێژه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان مایەی نیگەرانییە، لەم ساتە هه‌ستیاره‌دا داوا لە هەر چوار پارێزگارەکەی ھەرێم دەکەم کە بەرپرسیارێتیی سەرشانیان به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵك بزانن و تەواوی ڕێكاره‌ نوێیه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن”.

سەرۆکوەزیرانی هەرێم ڕاشیگەیاندووە، ” ئێستا کاتی سیاسەت کردن نییە، کەرتی تەندروستیمان دووبارە لە بەردەم تاقی کردنەوەدایە، مەترسی مردن له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانمان زیادی كردووه‌، ئەو پێشکەوتنانه‌ی ئه‌م دواییه‌ لە به‌رەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە بەدەستمانھێنا، ئێستا لە مەترسیدایە”.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی کاری دانیشتنی چوارشەممەی ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

مولەر دەرگا بە ڕووی یانە داواکارەکانیدا دەکاتەوە: موسیالامان نەدزیوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حاجیاوا.. ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا گیانلەدەستدانی شۆفێرێكی لێكه‌وته‌وه‌

هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ له ‌نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا، شۆفێرێك گیانیلەدەستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا،…
Total
0
Share