مولەر دەرگا بە ڕووی یانە داواکارەکانیدا دەکاتەوە: موسیالامان نەدزیوە

مولەر خواستی لەسەر گەڕانەوەیە بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا تاوەکو لە یورۆی 2021 بەشداریبکات

تۆماس مولەر، ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی بایرن میونشن دەرگا بەڕووی یانە داواکارەکانیدا دەکاتەوە و بە ئاشکرا ڕایدەگەیەنێت، کە حەزی بە گەڕانەوەیە بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.

ئەستێرەکەی ئەڵمانیا لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی “سەندەی تایمز”ی بەریتانی ڕاگەیاندووە، ” من لە یانەی بایرن میونشن نەمر نیم، بەڵکو پەیوەندیەکی تایبەتم بە یانەکەوە هەیە و تەنانەت بەر لەوەی لێرە یاریبکەم خۆشمدەویستن”.

هەروەها دەڵێت، ” بەڵام لە دۆخێکی جیاوازدا کاتێک ناچاردەبیت بڕیار لە داهاتوو بدەیت و پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکەیت، ئەوە نابێتە ئابڕوچوون و هەرگیز کێشەیەک نابێت بۆ من”.

لە وەڵامی پرسیارێکیشدا دەربارەی یاریکردن بۆ یانەیەک لە خولی نایابی ئینگلیزی، مولەر ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت، ” سەرسامم بە هێزی پریمەرلیگ کە چەندین یانەی گەورەی لەخۆگرتووە، نازانم ئەگەر کوالیتی یانەکانی ئەو خولە بەرزتربێت یان نا، بەڵام ئێمە کاتێک بەرانبەر یانە ئینگلیزییەکان یاریدەکەین باڵادەستین”.

مولەر لە وەڵامەکانیدا خواستی بەرانبەر گەڕانەوە بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا نیشاندەدات و دەڵێت، ” هیوادارم چانسێک هەبێت بۆ بەشداریکردنم لە یورۆی 2021، با بزانین لە چەند هەفتەی داهاتوو چی ڕوودەدات”.

لە کۆتاییشدا وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە، کە ئاماژە بە ڕفاندنی جەمال موسیالای بەهرەداری ئینگلیزی دەکەن لەلایەن هەڵبژاردەی ئەڵمانیاوە و دووپاتیدەکاتەوە، کە موسیالا لە چنگی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەرنەکراوە، بەڵکو یاریزانەکە خاوەنی باوانی ئینگلیزی نییە و سەربەستە بە چ شێوەیەک بڕیار لە داهاتووی دەدات.

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی: کۆرۆنا هەڕەشەدەکات و ئێستا کاتی سیاسەتکردن نیە

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ گەوهەرە فەرەنسیەکەی لە چنگی ڕیاڵ و بارسا دەرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share