(ڤیدیۆ) تورکیا لە سەرکەوتنەکانی بەردەوامە و هۆڵەندا یەکەم بردنەوەی تۆمارکرد

هەڵبژاردەی هۆڵەندا یەکەم سەرکەوتنی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی قەتەر تۆمارکرد

ئەمشەو، شەممە گەڕی دووەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر بەردەوامی هەبوو و هەڵبژاردەکانی تورکیا و هۆڵەندا و کرواتیا براوەبوون.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا هەڵبژاردەی تورکیا بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەرانبەر نەرویج تۆمارکرد، گۆڵەکان لە خولەکەکانی چوار و 28 و 59 لەلایەن ئۆزان تۆفان (دوو گۆڵ) و کاجلار سۆینجۆوە تۆمارکران.

لەلایەکی دیکەوە هەڵبژاردەی هۆڵەندا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەرانبەر لاتیڤیا تۆمارکرد، گۆڵەکان لە خولەکەکانی 32 و 69 لەلایەن ستیڤن بێرگیوس و لوک دی یۆنگەوە تۆمارکران، کە ئەوەش یەکەم بردنەوەی ئاشەهەواییەکانی ئەوروپا بوو لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا قەتەر بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بردنەوەی بەرانبەر ئازەربایجان تۆمارکرد، سەرەڕای ئەوەی وڵاتی ڕێکخەری مۆندیال تەنها میوانە و سوودێک لە ئەنجامەکە وەرناگرێت، بەڵام لە دوو ڕوبەڕوبوونەوەدا توانیویەتی بردنەوە تۆماربکات.

هەڵبژاردەی کرواتیاش لە یاریگای خۆیدا میوانداری قوبرسی کرد و بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەی نوسییەوە، گۆڵەکەش لە خولەکی 40 ماریۆ پاسالیچ تۆماریکرد.

ئەنجامە تۆمارکراوەکانی ئەمشەو:

مۆنتینیگرۆ 4-1 جەبەل تاریق

 

ڕووسیا 2-1 سلۆڤینیا

 

بیلاڕووسیا 4-2 ئیستۆنیا

 

قەتەر 2-1 ئازەربایجان

 

نەرویج 0-3 تورکیا

 

کرواتیا 1-0 قوبرس

 

هۆڵەندا 2-0 لاتیڤیا

بابەتی پێشتر

ڕیزبەندی سێ وڵاتی جیهان كە زۆرترین هاوڵاتییان بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا كوتاوە

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. ئەو كاتەی باڵندەیەك داوای بەهاناوەچوون لە مرۆڤ دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share