بیلێتی لەبارەی مێسی-یەوە دەڵێت: ویستم بە شەق لێیبدەم

جولیانۆ بیلێتی، بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی بەرشلۆنە لە بارەی لیۆنێل مێسی-یەوە زانیاریی نەبیستراو ئاشکرادەکات.

بەرگریکارەکەی پێشووی بارسا لە چاوپێکەوتنێکدا بە ماڵپەڕی “گۆڵی نێودەوڵەتی”ی ڕاگەیاندووە، “کە بۆ یەکەم جار لەگەڵ مێسی ڕاهێنانم کرد، هەر نەمدەزانی کێیە، ئینێستا هات بۆلام و وتی، دەزانیت مێسی کێیە؟ هۆشداری پێدام لە بەهرە و هێزی ئەو یاریزانە، بەڵام من گوێم پێنەدا، چونکە لە ترۆپکی تواناکانمدا بووم، گەیشتبوومە ئاستی تێروتەسەلبوون، بەڵام کاتێک تۆپ گەیشتە پێیەکانی ئەو یاریزانە، من ئەو کەسەبووم کە ناچاربووم ڕووبەڕووی ببمەوە”.

هەروەها دەڵێت، “کاتێک یەک بەرامبەر بە یەک ڕووبەڕووی بوومەوە، بیرم لەوە کردەوە بە شەق لێیبدەم، بەڵام بەسەرمدا سەرکەوت، تێکیشکاندم، زۆر بە ئاسانی ئەوە ڕوویدا، ویستم جارێکی دیکە بە شەق لە پێیەکانی هەڵبدەم، بەڵام نەمتوانی، تەنانەت نەمتوانی ئەوەشی بەرامبەر بکەم، بەهیچ شێوەیەک مێسی ئاسایی نەبوو، بۆ یاریزانێک لە ئەکادیمیای یانەوە هاتووە و بەرامبەر باشترینەکانی پێکهاتەی یەکەم یاریدەکات شتێکی سەیربوو”.

بیلێتی لە ئێستادا ڕاهێنەری یانەی کروزێرۆی بەرازیلی-یە، لە ساڵی 2004دا یەکێکبوو لە باشترینەکانی بەرشلۆنە و باشترین بەرگریکاری باڵی ڕاست لە جیهان، لە هەمان کاتدا مێسی تەمەنی 16 ساڵ بوو.

بابەتی پێشتر

یاریزانان بۆ ئیدارەی یونایتد: ئەم ڕاهێنەرەمان دەوێت

بابەتی دواتر

بەهۆی پشیلەیەکەوە کورت زووما ژیانی وێران بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share