ڤیدیۆ.. ئەو كاتەی باڵندەیەك داوای بەهاناوەچوون لە مرۆڤ دەكات

پاش ئەوەی لەلایەن مارێكەوە هێرش دەكرێتە سەر لانەكەی، باڵندەیەك بە شێوەیەكی سەیر داوای هاوكاری لە چەند كەسێك دەكات كە بە ئۆتۆمبێلێكەوە بە ڕێكەوت بەو شوێنەدا تێپەڕیون لە یەكێك لە بیابانەكانی سعودیە.

بەگوێرەی هەواڵێكی میدیاكانی سعودیە، لە ڤیدیۆیەكدا دەردەكەوێت، چەند گەنجێك بە بیابانێكی ناوچەیەكی سعودییەدا تێپەڕ دەبن، بە ڕێكەوت كاردانەوەیەكی سەیری باڵندەیەك دەبینن و لێی نزیك دەبنەوە.

لەبارەی ڤیدیۆكەوە ئاماژە بەوەكراوە، ئەو گەنجە سعودییە دەبینێت باڵندەیەك لە جۆری “ئوم سالم” باڵەفڕێ دەكات و بەشێوەیەكی دووبارە بەسەر لانەكەیدا باز دەدات، وەك بڵێی داوای هاوكاری و بەهاناوەچوون بكات.

گەنجەكەش لە ئۆتۆمبێلەكەی دادەبەزێت و دەبینێت، مارێكی بیابانی كە ناوی “ئوم جەنیب”ە لە لانەی باڵندەكە نزیك بووەتەوە و مەترسی بۆ دروستكردووە.

دواتر گەنجە سعودییەكە بە دارێك مارەكە دوور دەخاتەوە، ئەو ڤیدیۆیەش لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان كاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) تورکیا لە سەرکەوتنەکانی بەردەوامە و هۆڵەندا یەکەم بردنەوەی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) پۆرتوگال و بەلجیکا گەڕی دووەمیان بە یەکسانبوون تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share