لارسۆن هێرشی توندی کردەسەر لاپۆرتا و بەرشلۆنە

یاریدەدەری ڕاهێنەری پێشووی بەرشەلۆنە، هێنریک لارسۆن ئاماژە بەو ئاستەنگییانە دەکات کە لە ماوەی 15 مانگی کارکردنی لەگەڵ ڕۆناڵد کومان ڕووبەڕوویان بووەتەوە، ڕەخنەی توندیش ئاڕاستەی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە دەکات.

لارسۆن، دەڵێت، “لە وەرزی یەکەمدا تا مانگی ئازار دۆخەکە باش بوو، بەڵام کە لە یاریگای خۆماندا بە غەرناتە دۆڕاین، هەستمانکرد پشتگیریی کارگێڕیی یانەمان لەدەستداوە، کاتێک لاپۆرتا بووە سەرۆک، بەهۆی پشووەکانی هاوینەوە پشوومان وەرگرت، نەمدەزانی وەرزی داهاتوو بەردەوام دەبین یان نا”.

هەروەها دەڵێت، “زۆر درەنگ لەبارەی ڕاهێنەرەوە بڕیاردرا، ئەوە شەرمە، بۆ من زۆر گرنگ نییە، بەڵام مامەڵەکردن لەگەڵ کومان بەمشێوەیە خراپە، کومان شایەنی ئەوە نەبوو، بەتایبەت دوای ئەو هەموو کارەی بۆ یانەکە کردمان، شایەنی ئەوە نەبوو پێی نەڵێن کە دەردەکرێت”.

لەبارەی فرۆشتنی مێسی-یەوە، لارسۆن دەڵێت، “هەرگیز بیرمان لەوە نەکردبووەوە کە مێسی یانەکە بەجێدەهێڵێت، ئەوەی ڕوویدا کاریگەریی لەسەر هەموو تیمەکە هەبوو، ساتێکی سەخت بوو”.

لارسۆن هاوشانی کومان لە یانەی بەرشلۆنە وەک یاریدەدەری ڕاهێنەر دەستبەکاربوو، لەگەڵ دوورخستنەوەی ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە و دابینکردنی چاڤی هێرناندێز، ئەم ئەستێرە دێرینەش لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

بابەتی پێشتر

مووچەی پەروەردە كەوتە دوای نەورۆز.. یەكێتیی مامۆستایان هەڵوێست وەردەگرێت

بابەتی دواتر

ئەنچیلۆتی دەبێتە یەکەم ڕاهێنەری مێژوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share