ڕونکردنەوەیەک لە کارەبای هەرێمەوە

بەڕێوبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا بەسەرکەوتووی بەرنامەی پێدانی کارەبا جێبەجێکراوە و نزیکەی 20 کاتژمێر کارەبا دراوەتە هاوڵاتییان.

لە ڕونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم ڕایگەیاندووە، ” لەجەژنی نەورۆز و پشووەكاندا بەسەركەوتوویی بەرنامەی وەزارەتی كارەبا جێبەجێكرا و بەتێكڕا رۆژانە لەسەرووی 19 كاتژمێرەوە كارەبا بەهاوڵاتیان دراوە”.

لە ڕگەیەندراوەکەی کارەبای هەرێمدا هاتووە، ” بە پشت بەستن بە بەرهەمهێنانی  3400 مێگاوات كارەبا و لەرێگەی 7000 فەرمانبەری ئیشكگرەوە 18 كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان دەدەین، لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوودا وەزارەتی كارەبا توانی  بە سەركەوتووانە ئەو بەرنامەیەی كە رایگەیاندبوو جێبەجێی بكات و بەتێكڕا  لەسەرووی 19 كاتژمێرەوە  كارەبا بدات و بەشێوەیەكی رێكوپێك بەسەر پارێزگاگانی كوردستاندا دابەشی بكات ، هاوكات تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا بەپاڵپشتی و هاوكاریی تیمەكانی وێستگەكان و كرێكارانی سیانەكان 24 كاتژمێر لەخزمەتی هاوڵاتییاندا بوون”.

پێشتر وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاشکرایکردبوو بە پشت بەستن بە بەرنامەیەک و بە هاوکاری گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا بڕی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان زیادتر دەبێت.

بابەتی پێشتر

بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی: ئێستا لە قۆناغی مەترسیداین

بابەتی دواتر

گەورە بازرگانێكی مادەی هۆشبەر لە بەغداد كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیروپشک بۆ ناوی حاجیان دەکرێت

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بڵاویکردەوە، ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی تیروپشکی ناوی حاجیان بۆ ساڵی 2025 دەستپێدەکەن. بەپێی نووسراوێکی…
Total
0
Share