ئاگاداری لەبارەی فڕینی درۆن بەسەر ناوچەیەکی سنووری هەولێر بڵاوکرایەوە

سەرۆکایەتی شارەوانیی ناحیەی بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێر، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “لە چەند رۆژی داهاتوودا درۆنێک لە ئاسمانی بەحرکە دەبینرێت.”

سەرۆکایەتی شارەوانییەکە داواش لە دانیشتوانی ناحیەکە دەکات، هیچ کاردانەوەیەکیان نەبێت بەهۆی ئەوەی، درۆنەکە مۆڵەتی فڕینی هەیە و بۆ مەبەستی رووپێویکردنی ئەندازەیی سنوری شارەوانی بەحرکە بەکاردەهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پێچەوانەی ئەمەوە، بەرامبەر هەر سەرپێچیکارێک رێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر.

ئەمەش لە کاتێکدایە، مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو، لە کاتی فڕینی درۆنێکی شارەوانیی کەلاردا، تەقەی لێکرا و بە ناچاری درۆنەکەی شارەوانی کە بەمەبەستی رووپێوی دەفڕی، داگیرا.

 

بابەتی پێشتر

قاسم ئەعرەجی: کاتێک باسی کشانەوەی هاوپەیمانان دەکەین، مەبەستمان پچڕانی پەیوەندییەکان نییە

بابەتی دواتر

کەشناسی: چەند رۆژی داهاتوو کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share