بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی: ئێستا لە قۆناغی مەترسیداین

زۆر شوێن بەهێندەی خوێندنگەكان گرنگ نین و كراونەتەوە

بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئێستا لە قۆناغی مەترسیدارین و دەشڵێت، حكومەتی هەرێم “نەیتوانیوە ڕێكاری زانستی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگرێتەبەر”.

سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 27ی ئازار ڕایگەیاند، “ئێستا لەقۆناغی مەترسیداین و بەپێی ئەنجامی پشكنینەكان جگە لە كۆرۆنا كۆنەكە سێ جۆری تری كۆرۆنای گۆڕاومان دیاریكردوە”.

ڕونیشیدەكاتەوە، دوای ئەوەی ژمارەیەك كیتی تایبەت بە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاومان هێناوە و پشكنینمان كردووە، توانیمان سێ جۆری ڤایرۆسی گۆڕاو و جۆرە كۆنەكە دەستنیشان بكەین.

سەباح هەورامی دەشڵێت، حكومەتی هەرێم “نەیتوانیوە وەك وڵاتان ڕێكاری زانستی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگرێتەبەر”، زۆر شوێن بەهێندەی خوێندنگەكان گرنگ نین و كراونەتەوە، بەڵام خوێندنگەكان تاكو ئێستا داخراون.

لێدوانی بەرپرسەكەی تەندروستیی سلێمانی لەكاتێكدایە تەنها دوێنێ لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی هەرێمەوە تۆماركردنی 725 توشبووی نوێی كۆرۆنا ڕاگەیەنرا.

هەر دوێنێ ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، ژمارەیەكی زۆر لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی لە ئێستادا توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنان و ئەمەش بۆشاییەكی گەورەی لە كەرتی تەندروستی دروستكردووە.

وتیشی، ”ڕێژەی تۆماركراوانی توشبووی ڕۆژانە نزیك دەبێتەوە لە 11% پێشبینیش دەكرێت زۆر لەمە زیاتر بێت”.

بابەتی پێشتر

(10) یانەی گەورە لەوپەڕی تواناکانیاندا نەیانتوانی جامی چامپیۆنزلیگ بەرزبکەنەوە

بابەتی دواتر

ڕونکردنەوەیەک لە کارەبای هەرێمەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان دادەنیشێت

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان دابنیشێت، بەگوێرەی كارنامەی دانیشتنەكەش بڕیارە خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژەیاسایەك بكرێت. لە ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی…
Total
0
Share