ئیلۆن مەسك دەستكردن بە فرۆشتنی تێسلا بە بتكۆین ڕادەگەیەنێت

ئیلۆن مەسك، سەرۆكی كۆمپانیای تێسلا

سەرۆكی كۆمپانیای تێسلا ڕایدەگەیەنێت، لەئێستاوە دەتوانرێت ئۆتۆمبێلی تێسلا بە بەكارهێنانی دراوی ئەلیكترۆنی بتكۆین بكڕدرێت.

ئیلۆن مەسك، سەرۆكی كۆمپانیای تێسلا ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئازار لە تویتێكدا ڕایگەیاند، “لەئێستادا دەتوانن ئۆتۆمبێلی تێسلا بە دراوی بتكۆین بكڕن، دراوە بتكۆینەكە دەدرێتە تێسلا و پارێزگاری لێدەكرێت و ناگۆڕدرێتەوە بە دراوی كاغەز”.

لە تویتێكی دیكەشدا ڕونیكردەوە، بژاردەی كڕین بە دراوی بتكۆین لە دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان لەكاتێكی دیكەی ئەمساڵدا بەردەست دەبێت.

لە شوباتی ڕابردوو تێسلا ئاشكرایكرد كە دراوی بتكۆین-ی بە بەهای 1.5 ملیار دۆلار كڕیووە و بەمنزیكانەش دراوەكە لە بەرامبەر فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەكانی وەردەگرێت، ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی دراوە ئەلیكترۆنییە زیاتر ناسراوەكەی جیهان.

هەفتەی ڕابردوو بەهای بتكۆین ئاستێكی پێوانەیی تۆماركرد بە 61781 دۆلار بەر لە دابەزینەوەی بۆ نزیكەی 59 هەزار دۆلار.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی دارایی پەرلەمان چۆن مامەڵەی كرد لەگەڵ “زەبەلاحترین بودجە لە مێژووی عێراقدا”؟

پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، ڕەوانەكردنی پرۆژەیاسای بودجە كاتێك گەیشتووەتە پەرلەمان كە بارودۆخی ئابوری و سیاسیی وڵاتەكە ئاسایی نییە، بە…
Total
0
Share