ئەمڕۆ، چوارشەممە پاڵاوتنی هەڵبژاردەکانی کیشوەری ئەوروپا و ئەفریقا بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر دەستپێدەکات و چەندین یاری بەهێز ئەنجامدەدرێن.
هەڵبژاردەکانی ئەوروپا ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕی یەکەم ئەنجامدەدەن، لە گرنگترینیاندا پۆرتوگال و فەرەنسا لە یاریگای خۆیاندا میوانداری ئازەربایجان و ئۆکرانیا دەکەن، هەروەها هەڵبژاردەی تورکیا ڕوبەڕوی هۆڵەندا دەبێتەوە.
هەڵبژاردەی بەلجیکا یەکێک لە بەهێزترین یارییەکانی لە یاریگای دین دریف بەرانبەر وێڵز دەکات و هەڵبژاردەی نەرویج لە ستاد ڤیکتۆریا ڕوبەڕوی جەبەل تاریق دەبێتەوە.
پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا (گەڕی یەکەم)
تورکیا – هۆڵەندا (8:00)
پۆرتوگال – ئازەربایجان (8:00)
سڕبیا – ئێرلەندا (10:45)
فنلەندا – بۆسنە (10:45)
فەرەنسا – ئۆکرانیا (10:45)
بەلجیکا – وێڵز (10:45)
جەبەل تاریق – نەرویج (10:45)
لاتیڤیا – مۆنتینیگرۆ (10:45)
قوبرس – سلۆڤاکیا (10:45)
ماڵتە – ڕووسیا (10:45)
سلۆڤینیا – کرواتیا (10:45)
ئیستۆنیا – چیک (10:45)
پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەفریقا (گەڕی پێنجەم)
ئۆگەندا – بۆرکینا فاسو (4:00)
ئیسیوپیا – مەدەغەشقەر (4:00)
ڕواندا – مۆزەمبیق (4:00)
باشووری سودان – مالاوی (4:00)
غینیا – مالی (4:00)
ساو تۆمی پرینسیپ – سودان (10:00)