سوارێز: ئەم یاریزانە لە بواری تۆپی پێدا مێژوو تۆماردەکات

سوارێز پێی وایە هالاند یەکێکە لە باشترینەکان و لە داهاتوودا دەبێتە باشترین

لویس سوارێزی ئورۆگوایی ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، دانی پێدادەنێت، کە ئێرلینگ هالاندی نەرویجی یەکێکە لە باشترینەکان و داهاتوویەکی پرشنگدار چاوەڕێی دەکات.

“پێستۆلێرۆ” لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی مارکای ڕاگەیاندووە، ” هالاند یاریزانێکی مەزنە، لە ئاستێکی بەرز و باوەڕپێنەکراودایە سەرەڕای ئەوەی تەمەن و ئەزموونی کەمن، خاوەنی خەسڵەتی جەستەیی بەهێزە و یەکێکە لە باشترین ژمارە نۆیەکانی جیهان، دڵنیام لە داهاتوودا مێژوو لە بواری تۆپی پێ تۆماردەکات”.

لە وەڵامی پرسیارێکیشدا دەربارەی بەراوردی نێوان کیلیان مباپێ و ئێرلینگ هالاند، هێرشبەرەکەی سیلسیتی دەڵێت، ” من زیاتر لایەنگری ئێرلینگ هالاند دەکەم، بەڵام بە دڵنیاییەوە کیلیان مباپێش لە ئاستێکی باڵادایە”.

سوارێز لە نێوان هالاند و مباپێ، هالاند هەڵدەبژێرێت

لەم وەرزەدا سوارێز 31 یاری بە درێسی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە ئەنجامداوە و 19 گۆڵی تۆمارکردووە، هەروەها دوو گۆڵی ڕەخساندووە.

لە بەرانبەردا هالاند بە درێسی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیەوە بەهەمان شێوە 31 یاری لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان ئەنجامداوە و 33 گۆڵی تۆمارکردووە، هەشت گۆڵی بۆ یاریزانانید دیکە ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، چوارشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

بەیل داهاتووی یەکلاییدەکاتەوە: پلانم داڕشتووە بگەڕێمەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میلان خواستی لەسەر گۆڵپارێزی لیلە

بەهۆی ئاڵۆزبوونی دانوستاندنەکان بۆ نوێکردنەوەی بۆندی جیانلویجی دۆناروما، بەڕێوەبەرانی یانەی ئەی سی میلان هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی مایک مایگنان…
Total
0
Share