بارسا چاوەڕێیە.. گواستنەوەی دیپای و سانچۆ و دیمبیلی بەیەکەوە گرێدراون

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی چاوەڕوانی هەڵوێستی یانە داواکارەکان بەرانبەر عوسمان دیمبیلی دەکات، لەپێناو واژووکردنی بۆندی مێمفس دیپای هێرشبەری هۆڵەندی.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، ئەگەر یانەی بەرشلۆنە لە فرۆشتنی عوسمان دیمبیلی سەرکەوتوو نەبێت ناتوانێت مێمفیس دیپای لە یانەی لیۆنەوە بگوێزێتەوە بۆ ڕیزەکانی، هەردوو یانەکەش لە چاوەڕوانی یانەی مانچستەر یونایتدن بۆ چارەسەرکردنی هاوکێشەکە.

موندۆ دووپاتیدەکاتەوە، ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە لەڕێگەی ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەرەوە دوێنێ، شەممە پەیامێکی توندیان بە عوسمان دیمبیلی فەرەنسی گەیاندووە، تیایدا ڕاهێنەرەکە پێی ڕاگەیاندووە، کە هیچ ئامۆژگارییەکی ناکات لە بەرشلۆنە بەردەوامبێت و لەهەمان کاتدا هیچ گرێنتییەکی لە پێکهاتەی سەرەکی پێبادات، بەتایبەت لە ئێستادا کە ئانسو فاتی و گریزمان هەریەک باڵێکی هێرشبەرییان گرتووە و کۆنراد دی لا فوێنتی بەهرەمەندی لاماسیاش پەیوەندی بە پێکهاتەکەوە کردووە.

کومان، دیمبیلی ئاگادارکردووەتەوە کە لە ڕووی بەرگرییەوە بە پێی پێویست کارناکات، هاوشێوەی سوارێز ئەگەر بەردەوامبێت وەک هەر یاریزانێکی دیکە مامەڵەی لەگەڵدا دەکات، بەڵام هیچ گرێنتییەک بۆ یاریکردنی نەداوە.

بڕیارە سبەیشەو کاتژمێر (12:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان وادەی گواستنەوەکان کۆتایی بێت، تاوەکو ئەو ساتە یانەی بەرشلۆنە چاوەڕوانی دانوستاندنەکانی مانچستەر یونایتد دەکات بۆ گواستنەوەی جادۆن سانچۆ، ئەگەر ئید ودوارد و هاوکارانی شکستبهێنن، ڕاستەوخۆ ئاڕاستەیان بۆ دیمبیلی دەگۆڕن، سەرکەوتنی ئەم گواستنەوەیەش ڕێگە خۆشدەکات بۆ واژووکردنی بۆندی دیپای لەگەڵ بارسا.

موندۆ دیپۆرتیڤۆ دووپاتیدەکاتەوە، هاوکێشەکان بەیەکەوە گرێدراون و جگە لەم ڕێگەیە، لەڕووی داراییەوە یانەکانی یونایتد و بەرشلۆنە و لیۆن هیچ ڕێگەیەکی دیکەیان لەبەردەمدا نییە.

بابەتی پێشتر

یارییەکانی ئەمڕۆ، یەک شەممەی خولەکانی ئەوروپا بە کاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

واین ڕونی: ئەوەی مانچستەر یونایتد بەدوایدا دەگەڕێت سانچۆ نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share