پێرێز بە چامپیۆنزلیگ پارەی هالاندی کۆکردەوە !

یانەی ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتنی بەرامبەر چێڵسی تۆمارکرد و بلیتی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بڕی.

لەڕووی دارایییەوە، یانەی شاهانە بەرامبەر هەر بردنەوەیەک 2.7 ملیۆن یورۆی بەدەستهێناوە، کۆی داهاتی لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ 24 ملیۆن بووە (پێنج بردنەوە و یەکسانبوونێک)، لەگەڵ پاداشتی گەیشتن بە قۆناغی 16 کە 9.5 ملیۆن یورۆیە.

پێشتریش بڕی 15.6 ملیۆن-یان بەرامبەر بەشداریکردنیان لە قۆناغی کۆمەڵەکان بەدەستهێناوە، هەروەها 10.6 ملیۆن بۆ گەیشتن بە قۆناغی چارەکی کۆتایی و 12.5 ملیۆن بەرامبەر بە گەیشتنیان بە قۆناغی نیوەی کۆتایی.

بەپێی ئەو داتایانەی ڕۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ڕیاڵ مەدرید دوای سەرکەوتنی بەرامبەر چێڵسی بڕی 62.7 ملیۆن یورۆ داهاتی لە خولی یانە پاڵەوانەکان بەدەستهێناوە، کە نرخی شکاندنی بۆندی ئێرلینگ هالاندە لە هاوینی 2023.

لە ئەگەری سەرکەوتنی یانە سپییە مێژووییەکە بۆ یاریی کۆتایی، بڕی 15 ملیۆنی دیکە لەگەڵ چوار ملیۆن بەرامبەر بە بردنەوەی فیناڵ وەردەگرێت، واتە لە ئەگەری بردنەوەی ناسناوەکەدا داهاتی دەگاتە 81.7 ملیۆن یورۆ.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ و سیتی بە دوو هەفتە داهاتووی هالاند یەکلایی دەکەنەوە

بابەتی دواتر

پەروەردە ڕوونكردنەوە لەسەر كەیسەكەی دانەر ئەسڵان دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share